بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ ۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۱، شانۆی «شاعیرانەکانی سەرشەقام» لە پاڕکی فەرهەنگی شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.
«شاعیرانەکانی سەرشەقام» نووسراوەی ئیبڕاهیم ئیبڕاهیمی و لە دەرهێنەری سامان ئێرەمی هاتووەتە قۆناغی پێشکێشکردن.
لەم شانۆیەدا، مێهران فەقری و ماهان فەقری وەک ئەکتەر ڕۆڵیان بینی و جەماوەرێکی بەرچاو پێشوازیان لەم شانۆیە کرد.
لە پەڕاوێزی ئەم شانۆی سەرشەقامەدا، بەبۆنەی تەمەنێک خزمەتی ڕاستەقینە لە بواری فەرهەنگ و هونەری و ئەدەبی کوردی، ڕێز لە هونەرمەند مەناف ئیرانپەنا گیرا.
پێشتر «شاعیرانەکانی سەرشەقام» لە یەکەمین فێستیواڵی شانۆی سەرشەقامی ناڵەشکێنەی بۆکان خەڵاتگەلێکی بەرچاوی مسۆگەر کردبوو.