تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۲۱ تير ساعت ۱۷:۱۲ | بازدید: 1041 نظرات: 0 کد مطلب: 19692 |
خالند عجمی
بە پێی هەواڵی هاژە، ژمارهی ٢٢٣ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
مودیرمەسئوول سەروتاری ئەم ژمارەیە بە "فەڕشی ماڵەکەم..." ناوزەد دەکات و چالاکی فەرهەنگی شەنوکهو دەکات و لای وایە "خەباتی فەرهەنگی ئەمجارە سنووری ناوچە و زاراوەکانی بەزاندووە" بە جۆرێک کە تێکۆشانی بە گڕوتینتر لە ئارا دایە.
ئەحمەد بەحری لەدرێژەدا ڕای وایە بەڕێوەچوونی "سیمینارێک، فێستیڤاڵێکی منداڵان، شەوە شێعرێک، شانۆیەکی سەر شەقام، کێبەرکێیەکانی چیرۆکنووسی، دانیشتنێکی خاتوونانی وشە و کتێب" فێر کردنی زمانی دایکی بەهێزتر دەکات، بە جۆرێک کە ئەم حەولانە هەمووی "هەڵگری پەیامێکی ئینسانین کە میللەتێک پێی پابەندە و بڕیاری داوە زیندوو بمێنێتەوە."
بەحری لەدرێژی وتارەکەیدا وێڕای ئاماژە بە چالاکییەکانی فهرهەنگی وەکوو کرانەوەی کتێبخانە و چالاکی ژینگەپارێزان لە کوردستاندا، لە دواکەوتنی هەرەوەزی فەرهەنگی لە مەهاباد ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: "جگە لە چاپ و دهرچوونی ئەو چەند بڵاڤۆکه و دانیشتنی تاکوتەرا و بەرتەنگی یەک دوو ئەنجومەن نەبێ، هەنگاوێکی بەرچاوی فەرهەنگی بە کردەوە لەم شارەدا هەڵنەهێنراوەتەوە."
مودیرمەسئوولی گۆڤاری مەهاباد وێڕای تیشک خستنە سەر بەڕێوەنەبردنی کارهکانی فەرهەنگی وەکوو "ئیجڕای کۆنسێرتی خۆماڵی و ڕەسەن"، "نەمانی هەڵسووکەوتی NGO کان"، "داخرانی بنکە فێرکارییەکانی زمانی دایکی" و "لە پەڕوپۆ کەوتنی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شووڕای شار"، بە گشتی ئەم هۆکارانە بۆتە هۆی ئەوەی کە "بەڕاستی سابڵاغ لەکاری فەرهەنگی لە جووڵە بکەوێت و فززەی لێ ببڕێت."
ئەحمەد بەحری لەکۆتاییدا ئەم دەستەوەستانییە لەلایەک بە پلان و لەمپەرەکان دەگەڕێنێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بەشی زۆری بۆ نێو خەڵک و کۆمەڵگا دەگەڕێنێتەوە کە به جۆرێک "لە ژیانی شەخسیمان ڕۆچوون"، به جۆرێک کە ئاواتە بەرزەکان کاڵ بۆتەوە یان "بەو قەناعەتە گەیشتبین کە مەهاباد خۆی لووتکەیە و ئیتر پێویست ناکا بەخۆیدا بێتەوە."
وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە ٢١ وتاری کوردی و ۴ وتاری فارسی پێک هاتوون کە لەسەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی دەگیرسێنەوە.
لەم ژمارەیەدا بەشی (شێعر / یوونس ڕەزایی، لەیلا ساڵحی)، (دەنگە ونبووەکانی شێعری موکریان / سەید نووح عینایەتی) و (وەک خۆی) لەناو لاپەڕەکانی ئەم ژمارەیەدا نێوئاخن کراون.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
فەڕشی ماڵەکەم ... / مودیرمەسئوول
بەرهەمی شەڕی براکوژی / هێرش عبدولڕەحمان
عەزیز گهردی، عەزیز بێگەردەکەی کورد / سوارە فتووحی
گێژەڵووکەی خەزان / کەماڵ شافعی
حەیرانخانمی دونبڵی / و: کامران ئەمینئاوە
شەوێک ڕووحی شاعیرانەم / مەلا غەفوور کەسنەزانی
قادر سەیاحی / سوارە فتووحی
چاوەڕێم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات / خاترە محەممەدی
هەندێ دەنگەناو لە شێوازی موکریانیدا / عەزیز وەلیانی
وێژەی جیهانی لە ڕەهەندی زمانی نەتەوەیی... / هادی حەبیبی...
ڕاپۆرتی سەفەرەکانی ئۆسکار مان... / و: عەبدوڵڵا مرادی موقەددەم
ئاڵزایمر / فەوزییە بەشاڕەت
زیانیخورۆ / حەمەڕەش
نالی لە وێژمانی لێکدانەوەدا / حەسەن محەممەدی
٢١ی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییە.../ سەڵا سالار
زمان و ڕۆشنبیریی کوردی بهبێ خوێندن / کامران ڕەحیمی
سووڕی دەوران / سەلام ئیسماعیلسورخ
بە یادی "شێخ عابید" گەورە پیاوی هەوەتوو / سەلام
ئەو قەڵەمە عاشقەی وشەی گڕی لێدەچۆڕێ / ئەمین گەردیگلانی
نێو لێنان لە منداڵ / دیاری: جەماڵ ئەحمەدیان
ئێوارە / عەلی عەبداڵی
وتاره فارسییەکان بریتین لە:
لزوم تفکیک "امر ملی" از "امر محلی" / مصطفی بیگی
مهدی گەنجبحش، آوای بلند کردهای خراسان / اسماعیل حسینپور
تهاجم غیرفرهنگی و تحقیر نمادین فرهنگیان / احمد احمدیان
سنندج، ارادەی سیاسی یا مقولەی فرهنگی / عیسی احمدی
وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لەیەکێک لەوێنەکانی "جەمشید فرجوندفردا" کە خاتوونێکی کوردە لە بیجاڕ کێشراوە و پشتی ڕووبەرگەکه لە وێنەی مامۆستا سەلاح ئاشتی کە خەڵاتی ئەدەبیی ٢٠٢٢ی (بلە)ی پێ بەخشراوە لەگەڵ کۆی بەرهەمەکانی لەپشت ڕووبەرگەدا نووسراون.
|