تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۲۱
ژماره‌ی ٢٢٣ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە
خالند عجمی

بە پێی هەواڵی هاژە، ژماره‌ی ٢٢٣ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.

مودیرمەسئوول سەروتاری ئەم ژمارەیە بە "فەڕشی ماڵەکەم..." ناوزەد دەکات و چالاکی فەرهەنگی شە‌ن‌وکه‌و  دەکات و لای وایە "خەباتی فەرهەنگی ئەمجارە سنووری ناوچە و زاراوەکانی بەزاندووە" بە جۆرێک کە تێکۆشانی بە گڕوتین‌تر لە ئارا دایە.

ئەحمەد بەحری لەدرێژەدا ڕای وایە بەڕێوەچوونی "سیمینارێک، فێستیڤاڵێکی منداڵان، شەوە شێعرێک، شانۆیەکی سەر شەقام، کێ‌بەرکێیەکانی چیرۆک‌نووسی، دانیشتنێکی خاتوونانی وشە و کتێب" فێر کردنی زمانی دایکی بەهێزتر دەکات، بە جۆرێک کە ئەم حەولانە هەمووی "هەڵگری پەیامێکی ئینسانین کە میللەتێک پێی پابەندە و بڕیاری داوە زیندوو بمێنێتەوە."

بەحری لەدرێژی وتارەکەیدا وێڕای ئاماژە بە چالاکییەکانی فه‌رهەنگی وەکوو کرانەوەی کتێبخانە و چالاکی ژینگەپارێزان لە کوردستاندا، لە دواکەوتنی هەرەوەزی فەرهەنگی لە مەهاباد ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: "جگە لە چاپ و ده‌رچوونی ئەو چەند بڵاڤۆکه و دانیشتنی تاک‌وتەرا و بەرتەنگی یەک دوو ئەنجومەن نەبێ، هەنگاوێکی بەرچاوی فەرهەنگی بە کردەوە لەم شارەدا هەڵنەهێنراوەتەوە."

مودیرمەسئوولی گۆڤاری مەهاباد وێڕای تیشک خستنە سەر بەڕێوەنەبردنی کاره‌کانی فەرهەنگی وەکوو "ئیجڕای کۆنسێرتی خۆماڵی و ڕەسەن"، "نەمانی هەڵسووکەوتی NGO کان"، "داخرانی بنکە فێرکارییەکانی زمانی دایکی" و "لە پەڕوپۆ کەوتنی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شووڕای شار"، بە گشتی ئەم هۆکارانە بۆتە هۆی ئەوەی کە "بەڕاستی سابڵاغ لەکاری فەرهەنگی لە جووڵە بکەوێت و فززەی لێ ببڕێت."

ئەحمەد بەحری لەکۆتایی‌دا ئەم دەستەوەستانییە لەلایەک بە پلان و لەمپەرەکان دەگەڕێنێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بەشی زۆری بۆ نێو خەڵک و کۆمەڵگا دەگەڕێنێتەوە کە به جۆرێک "لە ژیانی شەخسیمان ڕۆچوون"، به جۆرێک کە ئاواتە بەرزەکان کاڵ بۆتەوە یان "بەو قەناعەتە گەیشتبین کە مەهاباد خۆی لووتکەیە و ئیتر پێویست ناکا بەخۆیدا بێتەوە."

 

وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە ٢١ وتاری کوردی و ۴ وتاری فارسی پێک هاتوون کە لەسەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی دەگیرسێنەوە.

 

لەم ژمارەیەدا بەشی (شێعر / یوونس ڕەزایی، لەیلا ساڵحی)، (دەنگە ون‌بووەکانی شێعری موکریان / سەید نووح عینایەتی)  و (وەک خۆی) لەناو لاپەڕەکانی ئەم ژمارەیەدا نێوئاخن کراون.

 

وتارە کوردییەکان بریتین لە:

فەڕشی ماڵەکەم ... / مودیرمەسئوول

بەرهەمی شەڕی براکوژی / هێرش عبدولڕەحمان

عەزیز گه‌ردی، عەزیز بێگەردەکەی کورد / سوارە فتووحی

گێژەڵووکەی خەزان / کەماڵ شافعی

حەیران‌خانمی دونبڵی / و: کامران ئەمین‌ئاوە

شەوێک ڕووحی شاعیرانەم / مەلا غەفوور کەس‌نەزانی

قادر سەیاحی / سوارە فتووحی

چاوەڕێم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات / خاترە محەممەدی

هەندێ دەنگەناو لە شێوازی موکریانی‌دا / عەزیز وەلیانی

وێژەی جیهانی لە ڕەهەندی زمانی نەتەوەیی... / هادی حەبیبی...

ڕاپۆرتی سەفەرەکانی ئۆسکار مان... / و: عەبدوڵڵا مرادی موقەددەم

ئاڵزایمر / فەوزییە بەشاڕەت

زیانی‌خورۆ / حەمەڕەش

نالی لە وێژمانی لێکدانەوەدا / حەسەن محەممەدی

٢١ی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییە.../ سەڵا سالار

زمان و ڕۆشنبیریی کوردی به‌بێ خوێندن / کامران ڕەحیمی

سووڕی دەوران / سەلام ئیسماعیل‌سورخ

بە یادی "شێخ عابید" گەورە پیاوی هەوەتوو / سەلام

ئەو قەڵەمە عاشقەی وشەی گڕی لێدەچۆڕێ / ئەمین گەردیگلانی

نێو لێنان لە منداڵ / دیاری: جەماڵ ئەحمەدیان

ئێوارە / عەلی عەبداڵی

 

وتاره فارسییەکان بریتین لە:

 

لزوم تفکیک "امر ملی" از "امر محلی" / مصطفی بیگی

مهدی گەنج‌بحش، آوای بلند کردهای خراسان / اسماعیل حسین‌پور

تهاجم غیرفرهنگی و تحقیر نمادین فرهنگیان / احمد احمدیان

سنندج، ارادەی سیاسی یا مقولەی فرهنگی / عیسی احمدی

 

وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لەیەکێک لەوێنەکانی "جەمشید فرجوندفردا" کە خاتوونێکی کوردە لە بیجاڕ کێشراوە و پشتی ڕووبەرگەکه لە وێنەی مامۆستا سەلاح ئاشتی کە خەڵاتی ئەدەبیی ٢٠٢٢ی (بلە)ی پێ بەخشراوە لەگەڵ کۆی بەرهەمەکانی لەپشت ڕووبەرگەدا نووسراون.