تاريخ: ۱۴۰۱ دوشنبه ۲۰ تير ساعت ۱۸:۲۷ | بازدید: 1243 نظرات: 0 کد مطلب: 19684 |
بەپێی هەواڵی هاژه، پەڕتووکی «تاوان دژی ژینگە» لە وەرگێڕانی«ئامانج قوربانی» لە چاپ درا.
«تاوان دژی ژینگە» یان «جنایت علیه محیط زیست» نووسراوە «دکتور محەممەد ڕادمەنش» لە لایەن ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژینگە «ئامانج قوربانی» هاتووەتە سەر زمانی کوردی.
هەروەها دەزگای چاپەمەنی «خانی» ئەرکی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەم پەڕتووکەی لە ئەستۆ بووە.
لە ئێستادا کە هێنانەوەی ڕێفرێنسێکی ژینگەیی بە زمانی کوردی لانیکەم زۆر چەتوون دەستدەکەوێ، «تاوان دژی ژینگە»، بە زمانێکی سادە و ساکار و هاوکات زانستییانە هەنگاوێکی بەرەو ئەو گرینگە هەڵێناوەتەوە و خوێنەر بە هەڵسوکەوتی دژه ژینگەیی ئاشنا دەکا.
|