تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۲۰
«تاوان دژی ژینگە» لەچاپ درا

بەپێی هەواڵی هاژه، پەڕتووکی «تاوان دژی ژینگە»  لە وەرگێڕانی«ئامانج قوربانی»  لە چاپ درا.

«تاوان دژی ژینگە»  یان «جنایت علیه محیط زیست»  نووسراوە «دکتور محەممەد ڕادمەنش»  لە لایەن ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژینگە «ئامانج قوربانی»  هاتووەتە سەر زمانی کوردی.

هەروەها دەزگای چاپەمەنی «خانی»  ئەرکی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەم پەڕتووکەی لە ئەستۆ بووە.

لە ئێستادا کە هێنانەوەی ڕێفرێنسێکی ژینگەیی بە زمانی کوردی لانی‌کەم زۆر چەتوون دەستدەکەوێ، «تاوان دژی ژینگە»، بە زمانێکی سادە و ساکار و هاوکات زانستییانە هەنگاوێکی بەرەو ئەو گرینگە هەڵێناوەتەوە و خوێنەر بە هەڵسوکەوتی دژه ژینگەیی ئاشنا دەکا.