تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۴ بهمن ساعت ۱۲:۵۱ بازدید: 1559      نظرات: 0      کد مطلب: 2930

کەیهان که‌ڵهوڕ له‌ سنه‌ کۆنسێرتی به‌ڕێوه‌ برد

موزیسیانی به‌ناوبانگی کورد له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ کۆنسێرتی پێكشه‌ش کرد.


به‌ ڕاپۆرتی هاژه له گێڕانەوە مێهر، دوێنی شه‌و (۳ی ڕێبه‌ندان) که‌یهان که‌ڵهوڕ، موزیسیانی به‌ناوبانگی کورد له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ کۆنسێرتی پێكشه‌ش کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی سنه‌وه‌ پێشوازییه‌کی یه‌کجار گه‌رمی لێکراوه‌. له‌ کۆتایی کۆنسێرته‌که‌، خه‌ڵکی داوایان کردووه‌ که‌ که‌یهان که‌ڵهوڕ له‌ شاری سنه‌ کۆنسێرتی زیاتر به‌ڕێوه‌ ببات.

شایانی باسه‌ که‌ له‌م کۆنسێرته‌دا، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌ی کورد چه‌ندین به‌سته‌ و ملۆدی کوردی و فارسی پێكشه‌ش کردووه‌.

که‌یهان که‌ڵهوڕ له‌ ۳ سه‌رماوه‌زی ۱۳۴۲ له‌ شاری کرماشان له‌ دایک بووه‌ و ئامێری که‌مانچه‌ لێده‌دات و به‌ هۆی لێهاتووی و توانی باڵای موزیکه‌وه‌ ناوبانگێکی جیهانی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ و تاکوو ئێسته‌ به‌ ده‌یان جار له‌ ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران خه‌ڵات کراوه‌.

 





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد