تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۲ بهمن ساعت ۲۰:۲۳ بازدید: 1967      نظرات: 3      کد مطلب: 2907

لە نەغەدە کۆڕ لە سەر شێعرەکانی شاعیرێک بەڕێوە دەچێت


بە پێی ڕاپۆرتی هاژه، بڕیاره ڕۆژی چوارشەممە 6ی ڕێبەندانی 95 ئەنجومەنی ئەدەبی عێرفانی نەغەدە لە ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئەم شاره کۆڕێک بۆ شاعیر قاسم تاباک بەڕێوە بەرێت.
لە ڕاگەینراوی ئەم ئەنجومەنەدا هاتووه: وێژە داهێنانی ئەندێشەیە، خۆیندنەوە و ڕەخنەش، ڕێزلێنان و سپاسە لە هزری داهێنەر و ڕێنوێنییە بەرەو دیتن و خۆ دۆزینەوە، دە کۆڕی خۆیندنەوە و ڕەخنە دایە کە دەنگمان پڕ بە باڵای هەزارەی مێژووی وێژەمان و هەروەها پڕ بە فەرهەنگی زمان و نەریتمان بە ئاشکرایی دەبیسترێ و بوون و دەنگمان دە یەکدا دەنگ دەدەنەوە، هەروەتر دە وەها کۆبوونەوەیەک دایە کە دەنگی تازە دەدیترێتەوە و دەبێتە هۆی گەشەکردن و دۆزینەوەی ڕێبازی نوێی هونەری و وێژەیی.
قاسم تاباک شاعیری لاوی مەهابادی لەم دواییانەدا کۆمەڵە شێعرێکی کورتی کوردی بە ناوی "سیس بوون بیرەوەرییەکانم" بڵاو کردۆتەوە کە سرنجی لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

محمدخالدی ۱۳۹۵/۱۱/۲
پێیویستە ئەم کۆڕانە زوزو بەرێوە پچن تاهەم بتوانین زیاتر ئەم شاعیرانە بناسین وهەم بەشێوەیک بچوک رێزمان لێ نابن بەسپاسەوە.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ئاسۆ ۱۳۹۵/۱۱/۲
نظر شما
پیرۆزە و ماندوو نەبوونی لە کاک قاسم دەکەم ،هیوام وایە کە خاوەن چرا بێ لە ڕێگای شێعر و وێژەی کوردیدا.
هەر چەند،من وەکوو خۆم زۆر تام لە کتێبی(سیس بوون بیرەوەرییەکانم) وەرناگرم و کورتە شێعرەکانی دیکەی کاک قاسمم پێ خۆشترە.
دیسانیش هیوای لەشساغی بۆ دەخوازم.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

هه رمان ۱۳۹۵/۱۱/۲
بو من جيگاي شانازيه دوستيكي به ريز وه ك قاسم تاباك م هه يه هيوادارم ده سه ركه وتن دا هه ر وا به ر دوام بيت.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد