تاریخ: ۱۳۹۵/۱۱/۲
لە نەغەدە کۆڕ لە سەر شێعرەکانی شاعیرێک بەڕێوە دەچێت
بە پێی ڕاپۆرتی هاژه، بڕیاره ڕۆژی چوارشەممە 6ی ڕێبەندانی 95 ئەنجومەنی ئەدەبی عێرفانی نەغەدە لە ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئەم شاره کۆڕێک بۆ شاعیر قاسم تاباک بەڕێوە بەرێت.
لە ڕاگەینراوی ئەم ئەنجومەنەدا هاتووه: وێژە داهێنانی ئەندێشەیە، خۆیندنەوە و ڕەخنەش، ڕێزلێنان و سپاسە لە هزری داهێنەر و ڕێنوێنییە بەرەو دیتن و خۆ دۆزینەوە، دە کۆڕی خۆیندنەوە و ڕەخنە دایە کە دەنگمان پڕ بە باڵای هەزارەی مێژووی وێژەمان و هەروەها پڕ بە فەرهەنگی زمان و نەریتمان بە ئاشکرایی دەبیسترێ و بوون و دەنگمان دە یەکدا دەنگ دەدەنەوە، هەروەتر دە وەها کۆبوونەوەیەک دایە کە دەنگی تازە دەدیترێتەوە و دەبێتە هۆی گەشەکردن و دۆزینەوەی ڕێبازی نوێی هونەری و وێژەیی.
قاسم تاباک شاعیری لاوی مەهابادی لەم دواییانەدا کۆمەڵە شێعرێکی کورتی کوردی بە ناوی "سیس بوون بیرەوەرییەکانم" بڵاو کردۆتەوە کە سرنجی لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.