تاريخ: ۱۴۰۱ يکشنبه ۱۴ فروردين ساعت ۱۸:۲۶ بازدید: 1762      نظرات: 0      کد مطلب: 18012

که‌سێك له توركیا به‌ زیاتر له‌ 40 هه‌زار ساڵ زیندانیكردن سزادرا


فاروق فاتح ئۆزۆر، دامه‌زرێنه‌ری سه‌كۆی دراوی ئه‌لیكترۆنی «سۆدێكس» به‌هۆی فێڵكردنه‌وه‌، 2027 كه‌س سكاڵایان لێكردووه‌، بۆیه‌ له‌ دادگای ئه‌سته‌مبۆڵ دادگایی كرا و بۆ ماوه‌ی 40 هه‌زار و 562 ساڵ زیندانیكردن سزا درا.

ئۆزۆر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ «گه‌وره‌ترین فێڵباز»ی له‌ مێژووی توركیا تۆمه‌تباركراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ملیار دۆلاری خه‌ڵكی بردووه‌ و رایكردووه‌.

په‌ڕاوی تۆمه‌ته‌كه‌ی ئۆزۆر له‌ 268 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئه‌سته‌مبۆڵ ئاماده‌ی كردووه‌، تێیدا‌ 21 كه‌س له‌ كه‌یسه‌كه‌ تێوه‌گلاون، جگه‌ له‌ ئۆزۆر، خوشك و برایه‌كیشی تۆمه‌تباركراون، كه‌ 2027 سكاڵاكار له‌ كه‌یسه‌كه‌ هه‌یه‌.

دادگای ئه‌سته‌مبۆڵ 40 هه‌زار و 562 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر فاروق فاتح ئۆزۆر-دا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا له‌ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌، دامه‌زرێنه‌ری سه‌كۆی دراوی ئه‌لیكترۆنی "سۆدێكس" به‌هۆی فێڵكردن و بردنی پاره‌ی خه‌ڵك، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه‌.

 
سه‌رچاوه K24 


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد