فاروق فاتح ئۆزۆر، دامه‌زرێنه‌ری سه‌كۆی دراوی ئه‌لیكترۆنی «سۆدێكس» به‌هۆی فێڵكردنه‌وه، 2027 كه‌س سكاڵایان لێكردووه، بۆیه له دادگای ئه‌سته‌مبۆڵ دادگایی كرا و بۆ ماوه‌ی 40 هه‌زار و 562 ساڵ زیندانیكردن سزا درا.
ئۆزۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به «گه‌وره‌ترین فێڵباز»ی له مێژووی توركیا تۆمه‌تباركراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ملیار دۆلاری خه‌ڵكی بردووه و رایكردووه.
په‌ڕاوی تۆمه‌ته‌كه‌ی ئۆزۆر له 268 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئه‌سته‌مبۆڵ ئاماده‌ی كردووه، تێیدا 21 كه‌س له كه‌یسه‌كه تێوه‌گلاون، جگه له ئۆزۆر، خوشك و برایه‌كیشی تۆمه‌تباركراون، كه 2027 سكاڵاكار له كه‌یسه‌كه هه‌یه.
دادگای ئه‌سته‌مبۆڵ 40 هه‌زار و 562 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر فاروق فاتح ئۆزۆر-دا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا له پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، دامه‌زرێنه‌ری سه‌كۆی دراوی ئه‌لیكترۆنی "سۆدێكس" به‌هۆی فێڵكردن و بردنی پاره‌ی خه‌ڵك، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه K24