تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۱۹ اسفند ساعت ۱۸:۱۸ بازدید: 1122      نظرات: 0      کد مطلب: 17841

ڕۆمانی «ئەشکەوتی گەوەرێ» ڕەوانەی بازاڕ کرا


به پێی هەواڵی هاژه، ڕۆمانی «ئەشکەوتی گەوەرێ» نووسراوەی بەفرین شەڕەفکەندی ڕەوانەی بازاڕ کرا.

ڕۆمانی «ئەشکەوتی گەوەرێ» لە نووسینی بەفرین شەڕەفکەندی کە لە چوارچێوی ڕۆمانی کۆمەڵایەتی و ئەویندارانەدا خۆی دەبینێتەوە، کەوته بەردیدی خوێنەران.

ئەم پەڕتووکە لە ١٤٩‌ لاپەڕەدا و لەلایەن چاپەمەنی ژیر هاتووەتە وەشاندن. کاوە داشبەندی، شاعیر و نووسەر لەسەر بەرهەمە نووسیویەتی:

« گێڕانەوەی بەسەرهاتی گەورەر و دلێری و بوێری و داوێن پاکی ژنە کوردێک و ئەو تراژدییایەی بەسەر گەوەر دێت کاریگەری لەسەر دڵ و ڕوح و خوێنی دەمارەکانی نووسەر دەبێ و تامەزرۆی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ژیانی گەوەری داوێنپاک کە کۆرپەی دڵی قوربانی داوێنپاکی خۆی دەکا دەبێ.

 

لە درێژەی لێکۆڵینەوەدا نووسەر لەگەڵ چەند ڕووداوێکی پڕ لە ئەوینداری و وەفاداری ڕاستەقینە و کێشە و گرفتەکانی کە دێتە سەر ڕێیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و بە قەڵەمێکی یەکجار بە توانا و هەستێکی پاک و بێگەردەوە دەیانخاتە بەرچاوی خوێنەر.

لە ڕۆمانی ئەشکەوتی گەوەرێدا بە بڕوای من نووسەر خۆی گەوەرێکی قارەمانی دیکەی ڕۆمانەکەیە کە توانیویەتی سەرکەوتووانە هەموو ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکان بە قەڵەمێکی بە توانا و زمانێکی شیرین و پاراو بێنێتە بەر چاو  و لە هەندێک شوێن زاتی پیسی مرۆڤی بێ ئەمەگ و سپڵە بەو شێوەیەی کە بووە دەربخا.

دیارە لێدوان و باس لەسەر ڕۆمانی ئەشکەوتی گەوەرێ قەڵەمێکی بەتوانا و زمانێکی پاراوی دەوێ کە بتوانێ تەواوی جوانییەکان و شاکارەکانی کە لەم ڕۆمانەدا گونجاوە باس بکا، بەڵام داخی داخانم نە ئەو قەڵەمم هەیە و نە ئەو زمانە. تەنیا وەکوو یەکەم کەس کە ڕۆمانی ئەشکەوتی گەوەرێم خوێندۆتەوە دەتوانم بڵێم کە ئەم ڕۆمانە دەتوانێ لە کتێبخانەی کوردیدا وەک لاپەڕەیەکی زێڕین لە مێژووی کوردستان خۆی بنوێنێ و کتێبخانەی کوردی ڕازاوە بکا.

بە نۆبەی خۆم پیرۆزبایی بە خاتوو بەفرینی شەڕەفکەندی دەڵێم و هیوادارم هۆگران و ئەویندارانی ئەدەب و وێژەی کوردی بە پشتگری خۆیان لەم ڕۆمانە جوان و بەنرخە عارەقی ماندوویەتی نووسەری بەڕێز بسڕنەوە و ببنە هۆی هاندانی بۆ خوڵقاندنی بەرهەمی بەپێزتر و جوانتر.»

هۆگرانی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی، دەتوانن ئەم کتێبە لە کتێب‌فرۆشییەکانی مەهاباد و شارەکانی دەوروبەر وەدەست بخەن.

خاتوو بەفرین شەڕەفکەندی ساڵی 1365ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و ئەم بەرهەمەش وەک یەکەم بەرهەمی ئەم نووسەرە دێتە هەژمار.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد