تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۷ دي ساعت ۱۰:۴۰ | بازدید: 1945 نظرات: 0 کد مطلب: 2584 |
دار چنارێکی کۆن لە گەڕەکی شێخانی شاری سەوڵاوا بە مێژووی زیاتر لە ٧٥٠ ساڵ یەکێک لە کۆنترین بوونەوەرە زیندووەکانی ئەو ناوچه دێته ئهژمار.
دار چنارێک کە ئێستاکە لە حەوشەی مزگەوتی شێخانی شاری سەوڵاوا بوونی هەیە ٧٥٠ ساڵ تەمەنیەت.
پێش نوێژی مزگەوتەکە دەڵێت: بە پێی وتراوە و لێکۆڵینەوەکان ئەم دارە ٧٥٠ مساڵ تەمەنی هەیە.
ناوبراو دەڵێت: ناو قەدی دارەکە هەشت مەتر و درێژاییەکەشی ٥٠ مەترە کە ئەگەر ڕیشەکانی لە ژێر گوشاردا نەبەوایە درێژایی و ناوقەدەکەی زیاتر دەبوو.
ئەو وتیشی: بە پێی مێژووی کۆنێک کە ئەو دارە هەیەتی دەبێت ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و ژینگەی شاری سەوڵاوا زیاتر هەوڵ بدەن بۆ پاراستن و تۆمار کردنی لە ڕیزی میراتە فەرهەنگیەکاندا.