تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۷
دارێک بە مێژووی ٧٥٠ ساڵ لە شاری سەوڵاوا
دار چنارێکی کۆن لە گەڕەکی شێخانی شاری سەوڵاوا بە مێژووی زیاتر لە ٧٥٠ ساڵ یەکێک لە کۆنترین بوونەوەرە زیندووەکانی ئەو ناوچه‌ دێته‌ ئه‌ژمار.
به‌ ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، داری چنار کە لە کوردیدا '' پەلک '' یشی پێ دەگوترێت لە ئەو دەستە دارانەیە کە ئەگەر بەستێنەکەی بۆ دروست بکرێت تەمەن و گەشەیان زۆر دەبێت و زیاترین دارە تەمەن بانەکانی وڵات لە جۆری چنارن.

دار چنارێک کە ئێستاکە لە حەوشەی مزگەوتی شێخانی شاری سەوڵاوا  بوونی هەیە ٧٥٠ ساڵ تەمەنیەت.

پێش نوێژی مزگەوتەکە دەڵێت: بە پێی وتراوە و لێکۆڵینەوەکان ئەم دارە ٧٥٠ مساڵ تەمەنی هەیە.

ناوبراو دەڵێت: ناو قەدی دارەکە هەشت مەتر و درێژاییەکەشی ٥٠ مەترە کە ئەگەر ڕیشەکانی لە ژێر گوشاردا نەبەوایە درێژایی و ناوقەدەکەی زیاتر دەبوو.

ئەو وتیشی: بە پێی مێژووی کۆنێک کە ئەو دارە هەیەتی دەبێت ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و ژینگەی شاری سەوڵاوا زیاتر هەوڵ بدەن بۆ پاراستن و تۆمار کردنی لە ڕیزی میراتە فەرهەنگیەکاندا.