تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۴ دي ساعت ۱۰:۱۲ بازدید: 2215      نظرات: 3      کد مطلب: 2538

وەرگێڕێکی بۆکانی 6 بەرهه‌می خۆی بڵاو کردەوە


هاژه ـ نەشری گوتار لە سەقز ٦ بەرهەمی نووسەر و وەرگێڕی کورد عەزیز مەحموودپووری بڵاو کردەوە. ئەو شەش بەرهەمە بریتین لە شەش کتێبی نووسەری بە ناوبانگ "شێل سیلوێرستاین" نووسەری ئامریکایی کە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی نووسیون. ئەو بەرهەمانە بە ناوەکانی زەڕافە و نیوێک، لافکادیۆ، لەتی ون بوو، کێ کەرگەدەنی هەرزان بایی دەوێ،دیداری لەتی ون بوو لەگەڵ جەغزی گەورە، و داری بەخشەندە لە لایەن عەزیز مەحموودپوور نووسەری بۆکانییەوە  بە زمانێکی پوخت و پاراو کراونەتە کوردی و لە ئێستاوە لە کتێبفرۆشییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەست خوێنەر و بەردەنگانی ئەدەبی منداڵان دان. هەر لەو نووسەرە لە ساڵانی پێشوودا دوو کۆمەڵە چیرۆک بە ناوی "حەشری رەنگەکان" و "فەرموون چایەکی گەرم" و نۆڤلێتی "خەونی پەپوولەپاییزە" بڵاو بۆتەوە.

 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

1
1
پاسخ به این اظهارنظر

Farhad ۱۳۹۵/۱۰/۵
هه ربژی به سربه رزی کاک عه زیزی خوشه ویست ونوسه ری به ناوباگ
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سمکو مهابادی ۱۳۹۵/۱۰/۴
ده ست خوشی له ماموستا عه زیز ی مه حموودپووری ده که م و هیوادارم هه ر وا پینووسی ره نگین بیت
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شهباز ۱۳۹۵/۱۰/۴
دەستخۆشی بۆ ڕاگەیاندن و هیوای تەمەن درێژی بۆ کاک عەزیز

نظر خود را براي ما ارسال كنيد