تاریخ: ۱۳۹۵/۱۰/۴
وەرگێڕێکی بۆکانی 6 بەرهه‌می خۆی بڵاو کردەوە

هاژه ـ نەشری گوتار لە سەقز ٦ بەرهەمی نووسەر و وەرگێڕی کورد عەزیز مەحموودپووری بڵاو کردەوە. ئەو شەش بەرهەمە بریتین لە شەش کتێبی نووسەری بە ناوبانگ "شێل سیلوێرستاین" نووسەری ئامریکایی کە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی نووسیون. ئەو بەرهەمانە بە ناوەکانی زەڕافە و نیوێک، لافکادیۆ، لەتی ون بوو، کێ کەرگەدەنی هەرزان بایی دەوێ،دیداری لەتی ون بوو لەگەڵ جەغزی گەورە، و داری بەخشەندە لە لایەن عەزیز مەحموودپوور نووسەری بۆکانییەوە  بە زمانێکی پوخت و پاراو کراونەتە کوردی و لە ئێستاوە لە کتێبفرۆشییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەست خوێنەر و بەردەنگانی ئەدەبی منداڵان دان. هەر لەو نووسەرە لە ساڵانی پێشوودا دوو کۆمەڵە چیرۆک بە ناوی "حەشری رەنگەکان" و "فەرموون چایەکی گەرم" و نۆڤلێتی "خەونی پەپوولەپاییزە" بڵاو بۆتەوە.