به پیی ههواڵی هاژه، ناوهندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی ژیر لە مەهاباد ڕاگهیهندراوێکی سهبارت به چاپ و بڵاوکردنهوهی کۆمهڵهکتێبی لێکدانهوهی ئاسهوارهکانی سواره ئیلخانیزاده بݪاو کردهوه.
لهم ڔایگهندراوه دا هاتووه:
شێعری نوێ شەپۆلێکی نوێی لە تەفسیر، ژیانگە و ئەزموونەکانی جیهانی ئەم چاخەی خستە بەر دیدی ئینسانی سەردەم؛ چەمک و مەفهوومگەلی نوێ گۆشەنیگای زۆرینەی مرۆڤ و شاعیرانی بە نیسبەت مژار و پرسەکانی ئینسانی ئەوڕۆیی گۆڕی. سوارە ئیلخانیزادە یەکێک بووە لە ستوونە هەر بەهێزەکانی ئەو ڕەوتە کە توانی لەو چوارچێوەیەدا کاریگەرییەکی زۆری هەبێ لەسەر ئەو تەفسیر و ئەزموونە نوێیانە. سوارە بە هێنانە گۆڕی تەفسیری نوێ لە پرس و سەرقاڵییەکانی ئینسانی شارنشین گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆک و فۆڕمی شێعری کوردیدا وەدی هێنا.
بڵاوگەی ژیر بۆ ئەرکناسی و خزمەت بە بردنە سەری ئاستی کاری ڕەخنەیی بۆ شاعیران و نووسەرانی گەورەی کورد پێوەیە کۆمەڵە کتێبێک لە چاپ بدا. لەو چوارچێوەیەشدا یەکەمین توێی ئەو کۆمەڵەکتێبەی تەرخان کردووە بە سوارە ئیلخانیزادە و لێکدانەوەی ئاسەوارەکانی ئەو شاعیرە بیرمەندەی کورد. بۆ ئەو کارەش داوا لە ڕەخنەگر، نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد دەکا بۆ یارمەتیدان بەو پڕۆسەیە بە ناردنی وتار لە چوارچێوەی ئەم تەوەرانەی خوارەوە یارمەتیمان بدەن. شایانی باسە لە کۆی ئەو وتارانە هەشت تا دە وتار هەڵدەبژێردرێ و وەکوو کتێب لە چاپ دەدرێ و بڵاو دەکرێتەوە.
تەوەرەکانی دیاریکراو:
1- سوارە و ئینسانی مۆدێڕن
2- کۆمەڵناسی و تەفسیری کۆمەڵناسانەی شێعری سوارە
3- شێعری سوارە و ڕەخنەی فەلسەفی
4- شێعری سوارە و ڕەوانناسی
5- سوارە و فۆڕمی شێعری کوردی
6- لایەنەکانی جوانیناسانەی شێعری سوارە
7- بە گشتی هەر جۆرە لێکدانەوەیەک کە پێوەندی بە ئاسەوارەکانی سوارە ئیلخانیزادەوە هەبێ.
ئاماژە: تکایە بۆ ناردنی وتارەکان خاڵەکانی پەیوەست بە فۆڕم و پێکهاتەی وتاری زانستی لەبەر چاو بگیرێ.
دەرفەت بۆ ناردنی وتارەکان: 1399/9/1(یەکی سەرماوەزی 1399)
ئادرێسی ئیمەیل بۆ ناردنی وتار:
Zhir.nashr1396@gmail.com
بەرپرس و خاوەن مۆڵەتی بڵاوگەی ژیر - مەهاباد: یاقووب خزری