تاریخ: ۱۳۹۹/۴/۱۱
چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کتێب سه‌بارت به لێکدانه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی سواره ئیلخانی‌زاده
به پیی هه‌واڵی هاژه،‍ ناوه‌ندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی ژیر لە مەهاباد ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌بارت به چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کتێبی لێکدانه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی سواره ئیلخانی‌زاده بݪاو کرده‌وه.
 له‌م ڔایگه‌ندراوه دا هاتووه: 
شێعری نوێ شەپۆلێکی نوێی لە تەفسیر، ژیانگە و ئەزموونەکانی جیهانی ئەم چاخەی خستە بەر دیدی ئینسانی سەردەم؛ چەمک و مەفهووم‌گەلی نوێ گۆشەنیگای زۆرینەی مرۆڤ و شاعیرانی بە نیسبەت مژار و پرسەکانی ئینسانی ئەوڕۆیی گۆڕی. سوارە ئیلخانی‌زادە یەکێک بووە لە ستوونە هەر بەهێزەکانی ئەو ڕەوتە کە توانی لەو چوارچێوەیەدا کاریگەرییەکی زۆری هەبێ لەسەر ئەو تەفسیر و ئەزموونە نوێیانە. سوارە بە هێنانە گۆڕی تەفسیری نوێ لە پرس و سەرقاڵییەکانی ئینسانی شارنشین گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆک و فۆڕمی شێعری کوردی‌دا وەدی هێنا. 
  بڵاوگەی ژیر بۆ ئەرک‌ناسی و خزمەت بە بردنە سەری ئاستی کاری ڕەخنەیی بۆ شاعیران و نووسەرانی گەورەی کورد پێوەیە کۆمەڵە کتێبێک لە چاپ بدا. لەو چوارچێوەیەش‌دا یەکەمین توێی ئەو کۆمەڵەکتێبەی تەرخان کردووە بە سوارە ئیلخانی‌زادە و لێکدانەوەی ئاسەوارەکانی ئەو شاعیرە بیرمەندەی کورد. بۆ ئەو کارەش داوا لە ڕەخنەگر، نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد دەکا بۆ یارمەتی‌دان بەو پڕۆسەیە بە ناردنی وتار لە چوارچێوەی ئەم تەوەرانەی خوارەوە یارمەتیمان بدەن. شایانی باسە لە کۆی ئەو وتارانە هەشت تا دە وتار هەڵدەبژێردرێ و وەکوو کتێب لە چاپ دەدرێ و بڵاو دەکرێتەوە.
تەوەرەکانی دیاری‌کراو:
1-  سوارە و ئینسانی مۆدێڕن
2-  کۆمەڵ‌ناسی و تەفسیری کۆمەڵ‌ناسانەی شێعری سوارە
3-   شێعری سوارە و ڕەخنەی فەلسەفی
4-  شێعری سوارە و ڕەوانناسی
5-  سوارە و فۆڕمی شێعری کوردی
6-   لایەنەکانی جوانی‌ناسانەی شێعری سوارە
7-  بە گشتی هەر جۆرە لێکدانەوەیەک کە پێوەندی بە ئاسەوارەکانی سوارە ئیلخانی‌زادەوە هەبێ. 

ئاماژە: تکایە بۆ ناردنی وتارەکان خاڵەکانی پەیوەست بە فۆڕم و پێکهاتەی وتاری زانستی لەبەر چاو بگیرێ.  
دەرفەت بۆ ناردنی وتارەکان: 1399/9/1(یەکی سەرماوەزی 1399)
ئادرێسی ئیمەیل بۆ ناردنی وتار: 
Zhir.nashr1396@gmail.com

بەرپرس و خاوەن مۆڵەتی بڵاوگەی ژیر - مەهاباد: یاقووب خزری