تاريخ: ۱۳۹۹ دوشنبه ۱۸ فروردين ساعت ۲۱:۳۷ بازدید: 3198      نظرات: 2      کد مطلب: 14486

ناسر ئاغابرا ؛ هەڵبەستوانی خاوەن هەست و خودان هەڵوێست

دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان


ناسر ئاغابرا لە  وارگەی سەرەتای شاعیرێتی دا  شاعیری سروشت و بەهار و "کانی" و گوڵزار و دیمەنی ڕازاوەی کوردستان بوو  و وەک  شاعیرێکی سروشتخواز (naturalist)  خۆی دەرخست و دەکرا بە هەڵبەستوانێکی سەر بە قوتابخانەی ڕۆمانتیسسم لە ئەژمار هاتبایە  و پێناسە کرابایە.   هەست  و نەست و سۆز  و عاتیفەیەکی گڕگرتوو  و تژی لە جوانیناسی و جوانوێژی  ، هاوڕێ لەگەڵ وشە و زاراوەی دڵبزوێن و بیرخەمڵێن و  دلئەنگێو و بیرهەژێنی هەڵقوڵاو لە بیرگەیەکی سروشتخوازانەی ڕەسەن ، هاریکاری بوون  بۆ  ئافراندن  و بەرهەمهێنان  و خوڵقاندنی  تاقمێک  شێعری ڕۆمانتیک کە جێی خۆیەتی لە ژێر تیشک و شەبەقی پێوانە و پێوەرەکانی قوتابخانەی  ڕۆمانتیسیسم ، دواتر  و لەکاتی شیاو دا  ،   وەبەر نرخاندن  و هەڵسەنگاندن بکەون و بەپێی تەوەرەکانی  ئەدەبی بەراوردکارانە لەگەڵ  هاوشێوەکانی هاوچاخی خۆی  هەڵسەنگێندرێ و بەراورد بکرێ.
بەڵام  "ژاکاو"  لە دوا قۆناغ  و وارگەی  شاعیرێتی دا ، وێڕای  مکوڕ بوون و شێلگێر بوونی ڕێژەیی و بەردەوام‌بوونی لە چالاکی لە گۆڕەپانی ئافراندنی  شێعری سروشتخوازانەدا  ، بەڵام  لە ڕوانگەی پێوەرەکانی  زانستی شێوازناسیدا ، تا ڕادەیەکی بەرهەست و نکۆڵ‌لێنەکراو ، چەشنێک "شیفتی وێژەیی"(literary shift)  و خاڵی هەڵگەڕان بە شێعرەکانی‌یەوە  دیار و بەرچاوە  و پتر و پتر  خۆی  وەک  شاعیرێکی  بەرگریخوازی سەربە "وێژە و ئەدەبی بەرگری"(opposing literature) وێناکرد ، خۆی وەک هەڵبەستوانێک دەرخست  و شێعرەکانی بە شێوەیەک ڕۆنان  و ڕاینان کە پتر و پتر نوێنەری شاعیرێک بوون کە  گڕی گەرای  شێعری  بەرگری لە  دەروونیدا و لەبیرۆکە  و بیرگەی دا لە جۆش و خرۆش  دایە.
بەڵام ئەوەی جێی تێڕامان و هەڵوێستەیە ئەەیە کە بۆ ئەو ئاژوانە نوێیەی و بۆ  ئەو ڕسکان  و هەڵگەڕانەی ، هەر لە هەمان هێما و ماکە و هیمی سروشتخوازانە کەڵک  وەردگرێ  واتە  لە  سروشتی کوردستان  ،  هەم وەک  هێمای سروشتی ڕەسەن و  هەم وەک  هێمای بەرگری ڕەسەن ،؛ لە "قەندیل" ، لە "شاهۆ" ، لە"نەکەرۆز" لە "هەڵگورد" و هتد،  وەک  هێما و "دال"ـێکی فرەڕەهەند  و فرەدەلالت کەڵک وەردەگرێ  ؛ کەوابوو  ئاو و گڵی هێمایینی هەردوو چەشنە شێعری ، پتر و پتر، هەر سروشتی کوردستان بوون.
 کەوابوو ناسر ئاغابرا(ژاکاو)  ، بەهۆی تێکچندراوی هێماکانی لەدوو شێوازە جیاجیاکانی و تێکچندراوی شێوازەکانی داهێنانی ئەدەبی ، هاوکات لەگەڵ  سەربەخۆیی شێوازەکانی  داهێنانی شێعریی ئەو  شاعیرە ،  شاعیرێکی "سروشت_بەرگریخواز"ـە و   هۆنەرێکی  دووشێوازە(   synchro-style poet )ـیەو جێی تێڕامانە .

"ژاکـاو"ی خاوەن هەڵوێست بوو
دژقــــــاڵاوی هەلپــەرســـت  بوو
گەیشتنە لووتکە، خواز و ویستی
هەڵـــۆبوون خۆی و هەڵبەستـــی
هەڵـــفڕینە دوندی  هـــــەرمــــان
ڕووەو  قــــەندیل  بەرەو ئاسمان


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

حسن ۱۳۹۹/۱/۱۹
خوای گەورە لێی خۆش بێت .
سوپاس بۆ دوکتۆر ئەحمەدی بەڕێز
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

اسعد خوشنود ۱۳۹۹/۱/۱۹
ڕێز گرتن لە دەستمایەکانی نیشتمان ئەرکێکی حاشا هەڵنەگرە سپاس لە دار و باو ئاو و ئاگری وڵاتەکەم کە وها ڕۆڵەیەک پەروەردە دەکا، و ئێمە شانازیان پێدەکەین. نموونەی هەموو لایەکتان زیاد بێ.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد