تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۲۲ آذر ساعت ۱۲:۵۱ بازدید: 1599      نظرات: 0      کد مطلب: 2423
نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار

ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ کوردستان پشت گوێ خستووه‌


نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: به‌شێکی زۆر له‌ ده‌نگه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی هی خه‌ڵکی شاره‌ کوردییه‌کان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌ت هێشتا نه‌هاتووه‌ته‌ دی.

به‌ ڕاپۆرتی  هاژە به گێڕانەوە لە مێهر له‌ نووسینگه‌ی نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌، موحسن بیگله‌ری له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردی ئێران ده‌نگیان به‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئێستا دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ به‌ خه‌ڵکی دراوه‌ هێشتا نه‌هاتووه‌ دی.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگێکی زۆر و به‌هێزیان به‌ سه‌رۆک کۆمار دا، به‌ڵام له‌مڕۆدا ته‌نانه‌ت وزیرێکی کوردیش هیچ، جێگری وه‌زیرێکیش کورد نییه‌ و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه‌.

نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئێمه‌ هه‌مان ساڵی یه‌که‌م چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که‌ که‌سێکی شاره‌زای کورد له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هومدا به‌شداری بکات و ده‌رفه‌تێکی به‌رانبه‌ر بۆ هه‌موو ئێرانییه‌کان بێته‌ دی.

بیگله‌ری سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی پارێزگای کوردستانیش وتی: له‌ ڕووی بودجه‌وه‌ هیچ جۆره‌ گۆڕانکارییه‌ک دروست نه‌بووه‌، له‌ ڕووی جاده‌ و بانه‌کانیشه‌وه‌ کێشه‌ی زۆر هه‌یه‌.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد