نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: به‌شێکی زۆر له ده‌نگه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی هی خه‌ڵکی شاره کوردییه‌کان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌ت هێشتا نه‌هاتووه‌ته دی.
به ڕاپۆرتی هاژە به گێڕانەوە لە مێهر له نووسینگه‌ی نوێنه‌ری سه‌قز و بانه، موحسن بیگله‌ری له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردی ئێران ده‌نگیان به ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئێستا دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به خه‌ڵکی دراوه هێشتا نه‌هاتووه دی.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگێکی زۆر و به‌هێزیان به سه‌رۆک کۆمار دا، به‌ڵام له‌مڕۆدا ته‌نانه‌ت وزیرێکی کوردیش هیچ، جێگری وه‌زیرێکیش کورد نییه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه.
نوێنه‌ری سه‌قز و بانه له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئێمه هه‌مان ساڵی یه‌که‌م چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که که‌سێکی شاره‌زای کورد له ده‌وڵه‌تی یازدههومدا به‌شداری بکات و ده‌رفه‌تێکی به‌رانبه‌ر بۆ هه‌موو ئێرانییه‌کان بێته دی.
بیگله‌ری سه‌باره‌ت به بودجه‌ی پارێزگای کوردستانیش وتی: له ڕووی بودجه‌وه هیچ جۆره گۆڕانکارییه‌ک دروست نه‌بووه، له ڕووی جاده و بانهکانیشهوه کێشه‌ی زۆر هه‌یه.