تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۲۱ دي ساعت ۹:۱۰ بازدید: 1902      نظرات: 0      کد مطلب: 14120

خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێبی بۆكان و «ماڵاوایی لە‌ چە‌ك»


شازدە‌یە‌مین كۆڕی «خاتوو ە‌كانی وشە‌ و كتێب»ی بۆكان بۆ خوێندنە‌وە‌ و شیكاری رۆمانی «ماڵاوایی لە‌ چە‌ك»ی ئێڕنێست ھێمینگوێی نووسە‌ری گە‌ورە‌ی ئامریكایی و براوە‌ی خە‌ڵاتی ئە‌دە‌بی نۆبێل تە‌رخان كرا.
ئە‌و كۆڕە‌ چوارشە‌ممۆ ھە‌ژدە‌ی بە‌فرانبار لە‌ ھۆڵی كۆبوونە‌وە‌كانی كتێبخانە‌ی مە‌ستوورە‌ی كوردستانی بۆكان، بە‌ بە‌شداری دە‌یان خاتوونی ھۆگری ئە‌دە‌ب و كتێب لە‌ بۆكان و ناوچە‌ی موكریان بە‌ڕێوە‌ چوو.
لە‌و كۆڕە‌دا كە‌ لە‌ لایە‌ن خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێبی بۆكانە‌وە‌ بە‌ڕێوە‌ چوو بە‌شێكی زۆر لە‌ خاتوونە‌كانی بە‌شدار، خوێندنە‌وە‌ و تێبینییە‌كانی خۆیان لە‌سە‌ر لایە‌نە‌ جیاوازە‌كانی رۆمانە‌كە‌ خستە‌ روو. 
گرینگترین بابە‌تە‌كان بریتی بوون لە‌ :
بابە‌تی سۆزداری و پێگە‌ی لە‌ رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ نیشتمان ئە‌بووبە‌كری
سێمبول و نیشانە‌كانی كاریگە‌ر لە‌  رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ بە‌فرین بزۆرگ مە‌نێش 
رە‌نگدانە‌وە‌ی ئە‌وین، كۆمە‌ڵگا و شە‌ڕ لە‌  رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ ژیلا ئیسلامی
دە‌رونشیكاری كە‌سایە‌تییە‌كانی رۆمان و شە‌ڕ  ـ چیمە‌ن حە‌سە‌نزادە
جێگە‌ و پێگە‌ی ژن لە‌  رۆمانی ماڵاوایی لە‌ چە‌ك دا ـ نە‌سرین مە‌نگوڕ
ھە‌روە‌ھا تاقمێك لە‌ خاتوونە‌كان لە‌ بە‌شی كۆتایی كۆڕە‌كە‌دا بە‌ شێوە‌ی تریبۆنی ئازاد خوێندنە‌وە‌ و شیكاری خۆیانیان لە‌ لایە‌نە‌ جوداكانی ئە‌و رۆمانە‌ خستە‌ روو. 
لە‌ كۆتایی دا« لە‌‌یلا ساڵحی» بە‌ڕێوە‌بە‌ری تە‌رحی برە‌ودان بە‌ خوێندنە‌وە‌ كە‌ لە‌ ژێر ناوی «وشە‌ و كتێب» ناسراوە‌ و زیاتر لە‌ سێ ساڵە لە‌ نێو ژنان و منداڵان و مێرمنداڵان دا بە‌ڕێوە‌ دە‌چێ، پلان و بە‌رجە‌وە‌ندی داھاتووی ئە‌و كۆڕانە‌ی بۆ ئامادە‌بووان خستە‌ بە‌رباس.
شایانی باسە‌ كۆڕی داھاتووی خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێب وە‌ك ساڵانی رابردوو و لە‌ بە‌رە‌بە‌ری نە‌ورۆزدا بۆ نووسە‌رانی كورد تە‌رخان دە‌كرێ و  كۆڕە‌كە‌ش بە‌ بە‌شداری ھە‌مووان بە‌ڕێوە‌ دە‌چێ.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد