شازدەیەمین كۆڕی «خاتوو ەكانی وشە و كتێب»ی بۆكان بۆ خوێندنەوە و شیكاری رۆمانی «ماڵاوایی لە چەك»ی ئێڕنێست ھێمینگوێی نووسەری گەورەی ئامریكایی و براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێل تەرخان كرا.
ئەو كۆڕە چوارشەممۆ ھەژدەی بەفرانبار لە ھۆڵی كۆبوونەوەكانی كتێبخانەی مەستوورەی كوردستانی بۆكان، بە بەشداری دەیان خاتوونی ھۆگری ئەدەب و كتێب لە بۆكان و ناوچەی موكریان بەڕێوە چوو.
لەو كۆڕەدا كە لە لایەن خاتوونەكانی وشە و كتێبی بۆكانەوە بەڕێوە چوو بەشێكی زۆر لە خاتوونەكانی بەشدار، خوێندنەوە و تێبینییەكانی خۆیان لەسەر لایەنە جیاوازەكانی رۆمانەكە خستە روو.
گرینگترین بابەتەكان بریتی بوون لە :
بابەتی سۆزداری و پێگەی لە رۆمانی ماڵاوایی لە چەك دا ـ نیشتمان ئەبووبەكری
سێمبول و نیشانەكانی كاریگەر لە رۆمانی ماڵاوایی لە چەك دا ـ بەفرین بزۆرگ مەنێش
رەنگدانەوەی ئەوین، كۆمەڵگا و شەڕ لە رۆمانی ماڵاوایی لە چەك دا ـ ژیلا ئیسلامی
دەرونشیكاری كەسایەتییەكانی رۆمان و شەڕ ـ چیمەن حەسەنزادە
جێگە و پێگەی ژن لە رۆمانی ماڵاوایی لە چەك دا ـ نەسرین مەنگوڕ
ھەروەھا تاقمێك لە خاتوونەكان لە بەشی كۆتایی كۆڕەكەدا بە شێوەی تریبۆنی ئازاد خوێندنەوە و شیكاری خۆیانیان لە لایەنە جوداكانی ئەو رۆمانە خستە روو.
لە كۆتایی دا« لەیلا ساڵحی» بەڕێوەبەری تەرحی برەودان بە خوێندنەوە كە لە ژێر ناوی «وشە و كتێب» ناسراوە و زیاتر لە سێ ساڵە لە نێو ژنان و منداڵان و مێرمنداڵان دا بەڕێوە دەچێ، پلان و بەرجەوەندی داھاتووی ئەو كۆڕانەی بۆ ئامادەبووان خستە بەرباس.
شایانی باسە كۆڕی داھاتووی خاتوونەكانی وشە و كتێب وەك ساڵانی رابردوو و لە بەرەبەری نەورۆزدا بۆ نووسەرانی كورد تەرخان دەكرێ و كۆڕەكەش بە بەشداری ھەمووان بەڕێوە دەچێ.