تاريخ: ۱۳۹۸ پنج شنبه ۲۸ آذر ساعت ۱۸:۱۰ بازدید: 1810      نظرات: 1      کد مطلب: 14051

حه‌فتا ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان و له‌ 20 خوله‌كدا مردن


مردنێكی كاریگه‌ری دوو هاوژین له‌ ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ به‌ باسی ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكانی جیهان، ئه‌و ژن و مێرده‌ی ماوه‌ی 70 ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان، به‌ڵام دواساته‌كانی ژیانیان ته‌نها 20 خوله‌ك یه‌كێكیان بێ ئه‌وی دیكه‌یان ژیاوه‌ و هه‌ردووكیان له‌ ته‌مه‌نی سه‌رووی 90 ساڵه‌وه‌ كۆچی دواییان كرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی (لی) و (فریدا ئه‌وستن) ته‌مه‌نیان گه‌یشتبووه‌ سه‌رووی 90 ساڵ، دواساته‌كانی ژیانیشیان له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ بوون.
لی و فرێدا مێژووی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1949، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش هه‌ر دووكیان گواسترابوونه‌وه‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوان، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ مردووه‌ و دوای 20 خوله‌كیش هاوژینه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد. 
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌و ژن و مێرده‌ مانگی رابردوو به‌هۆی 70 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئاهه‌نگیان گێڕابوو،  كوڕ و كچێك و 4 نه‌وه‌یان هه‌یه‌. ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ یه‌كه‌مجار له‌ قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی یه‌كترییان بینیوه‌، پێده‌چێت هه‌ر ئه‌و كاته‌ بڕیاریان دابێت هه‌موو ته‌مه‌نیان پێكه‌وه‌ بژین و له‌ یه‌كتری دانه‌بڕێن.
لی و فریدا زۆر حه‌زیان له‌ گه‌شت و گه‌ڕان و مانه‌وه‌ بووه‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كان و خێوه‌تیان هه‌ڵده‌دا. یه‌كترییان زۆر خۆشویستووه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كانی ژیان هاوكارییان بووه‌.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عباس فتحی ثانی ۱۳۹۸/۹/۲۹
بریا لاوه کانی وڵاتی مە ش لە ژینی وان سرمشق ورگرن..

نظر خود را براي ما ارسال كنيد