مورته‌زا به‌راری، دوێنێ له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی کاری پارێزگای کوردستان وتی: ئه‌زموون نیشانی داوه که ئه‌و وڵاتانه‌ی له که‌رتیICT سه‌رمایه‌دانه‌ریان کردووه په‌ره‌ی زیاتریان ستەندووه و پێشکه‌وتووترن.
ئه‌و گوتی: بۆ نموونه ته‌کنۆلۆژیایICT بۆ کاری بانکی که‌ڵکی زۆری بووه، له لایەکەوە هه‌لی کاری دروست کردووه و له لایەکی دیکه‌وه کاره بانکییه‌کان به ڕاده‌یه‌کی فراوان که‌م بووه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ئێسته به بێ ئه‌وه‌ی زۆر بچنه ڕیزی بانکه‌کان خۆیان له ماڵه‌وه کاره بانکییه‌کانی خۆیان به ئینترنت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌راری وتی: هه‌ڵبه‌ت کوردستان له سێ که‌رتی کشت و کاڵی، گه‌شتیاری و کانزا سامانی سروشتی زۆر باشی هه‌یه و ئه‌مانه‌ش گه‌ر پلانی باشمان بۆیان هه‌بێت ده‌توانن داهاتی باشیان بۆ پارێزگاکه ببێت.
جێگری وه‌زیری تەکنۆلۆژیا جه‌ختی کرد: ته‌کنۆلۆژیای ICT پشکی باشی له په‌ره‌دان به که‌رتی گه‌شتیاری هه‌یه و ده‌توانێت به ده‌یان هه‌لی کار بۆ پارێزگاکه دروست بکات. له‌م پارێزگایه یه‌ک ملیۆن و ۵۰۰ هه‌زار دانیشتوو هه‌یه که هه‌ر به‌م ڕێژه‌یه‌ش ژماره موبایل هه‌یه. ڕێژه‌ی دانیشتوانی کوردی ئێران ۷ ملیۆنه و کورد به گشتی ۴۷ ملیۆن که‌سن له جیهاندا، ئه‌مه‌ش باشترین درفه‌ته بۆ کوردی ئێران که کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی جیهان بکات و به‌م کاره داهاتێکی باش به لای خۆیاندا ڕابکێشن.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: له سه‌ره‌تای هاتنی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ زیاتر له ۳۰۰ ملیار تمه‌ن له که‌رتی ئینترنت و ته‌له‌فوونی ئه‌م پارێزگایه‌دا سه‌رمایه‌دانه‌ری کراوه و تاکوو کۆتایی ده‌وڵه‌تی ده‌هوم ۱۸۰ ملیار تمه‌نی دیکه‌ش سه‌رمایه‌دانه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.