تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۲۵ آبان ساعت ۱۷:۱۱ بازدید: 1775      نظرات: 0      کد مطلب: 2257

خانه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌ورامان ده‌ستی به‌ کار کرد


بە پێ هەواڵی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر، له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێک و به‌ ئاماده‌یی به‌رپراسانی پارێزگای کوردستان ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان ناسێندران.
ئێواره‌ی شه‌مه‌ له‌ بینای مه‌کۆی فه‌رهه‌نگی فه‌جری سنه، حه‌وت که‌سی هه‌ورامی وه‌ک ئه‌ندامانی لێژه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان هه‌ڵبژێردران.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان حوکمی ده‌ست به‌ کار کردنی ئه‌م حه‌وت که‌سه‌ی پێشکه‌شیان کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی لێژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان بریتین له‌ مه‌نسور ئێران دۆست، سه‌باح حه‌سه‌نی، محه‌مه‌د ڕه‌حیم غوڵام وه‌یسی، ئارمان نه‌سروڵاهی، محه‌مه‌د ڕه‌زا عه‌بدولمه‌له‌کی، محه‌مه‌د وه‌لی کاکایی و مه‌نوچێهر فه‌خری. هه‌روه‌ها مه‌قداد ئه‌مینی و خاتوو له‌یلا ڕه‌جه‌بی فه‌رد، وه‌ک دوو لێکۆڵه‌ری خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان ناسێندران.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه‌رسه‌لان ئه‌رده‌ڵان، وه‌ک به‌رپرسی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان وتی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌ هه‌وڵ دانه‌ بۆ پاراستنی فه‌رهه‌نگی جوانی هه‌ورامان له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران، به‌ تایبه‌ت پارێزگای کوردستان.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م خانه‌یه‌ له‌ ساڵی ۹۱ و له‌ شاری سه‌وڵاوا ده‌ستی به‌ کاره‌کانی خۆی کرد و له‌مڕۆوه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌ چالاکییه‌کانی خۆی له‌ ئاستی پارێزگاکه‌ و ناوچه‌که‌ ده‌کات.

به‌رپرسی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان وتی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ له‌ سایه‌ی هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی هه‌موو به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ به‌ستێن بۆ په‌ره‌دان و به‌ هێز کردنی چالاکییه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ هه‌ورامان خۆش بکرێت.

محه‌مه‌د ڕه‌حیم غوڵام وه‌یسی سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌وارمانیش وتی: چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رجه‌م ئیداره‌ و دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی هاوکاری ئێمه‌ بکه‌ن و ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی باش به‌ڕێوه‌ ببه‌ین.

ئارمان نه‌سروڵاهی، سه‌باح حه‌سه‌نی و مه‌نوچێهر فه‌خریش له‌م دیداره‌دا باسی ده‌فرایه‌تییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیان کرد. به‌ پێی قسه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌ورامان له‌ داهاتوویه‌کی نزیک و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌ورامان وه‌رگیران، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ست نیشان کردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد