بە پێ هەواڵی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر، له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێک و به ئاماده‌یی به‌رپراسانی پارێزگای کوردستان ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان ناسێندران.
ئێواره‌ی شه‌مه له بینای مه‌کۆی فه‌رهه‌نگی فه‌جری سنه، حه‌وت که‌سی هه‌ورامی وه‌ک ئه‌ندامانی لێژه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان هه‌ڵبژێردران.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان حوکمی ده‌ست به کار کردنی ئه‌م حه‌وت که‌سه‌ی پێشکه‌شیان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی لێژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان بریتین له مه‌نسور ئێران دۆست، سه‌باح حه‌سه‌نی، محه‌مه‌د ڕه‌حیم غوڵام وه‌یسی، ئارمان نه‌سروڵاهی، محه‌مه‌د ڕه‌زا عه‌بدولمه‌له‌کی، محه‌مه‌د وه‌لی کاکایی و مه‌نوچێهر فه‌خری. هه‌روه‌ها مه‌قداد ئه‌مینی و خاتوو له‌یلا ڕه‌جه‌بی فه‌رد، وه‌ک دوو لێکۆڵه‌ری خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان ناسێندران.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه‌رسه‌لان ئه‌رده‌ڵان، وه‌ک به‌رپرسی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان وتی: ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه هه‌وڵ دانه بۆ پاراستنی فه‌رهه‌نگی جوانی هه‌ورامان له سه‌رتانسه‌ری ئێران، به تایبه‌ت پارێزگای کوردستان.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م خانه‌یه له ساڵی ۹۱ و له شاری سه‌وڵاوا ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد و له‌مڕۆوه به فه‌رمی ده‌ست به چالاکییه‌کانی خۆی له ئاستی پارێزگاکه و ناوچه‌که ده‌کات.
به‌رپرسی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و قه‌ڵه‌می هه‌ورامان وتی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له سایه‌ی هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی هه‌موو به‌رپرسانی پارێزگاکه به‌ستێن بۆ په‌ره‌دان و به هێز کردنی چالاکییه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده له هه‌ورامان خۆش بکرێت.
محه‌مه‌د ڕه‌حیم غوڵام وه‌یسی سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی قه‌ڵه‌می ههوارمانیش وتی: چاوه‌ڕوانی ئێمه ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م ئیداره و دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی هاوکاری ئێمه بکه‌ن و ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی باش به‌ڕێوه ببه‌ین.
ئارمان نه‌سروڵاهی، سه‌باح حه‌سه‌نی و مه‌نوچێهر فه‌خریش له‌م دیداره‌دا باسی ده‌فرایه‌تییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیان کرد. به پێی قسه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌ورامان له داهاتوویه‌کی نزیک و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌ی قه‌ڵه‌می هه‌ورامان وه‌رگیران، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ست نیشان کردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده به‌ڕێوه ده‌چێت.