خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا یان دروستكردنی سۆشیاڵ میدیای ساخته یان ڕێگا پێنه‌دراو (په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك) به مه‌ترسیترین هه‌ڕه‌شه و كوشنده‌ترین ڤایرۆسی سه‌ده‌ی 21 هه‌ژمار ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان سودێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندین كرداری مه‌ترسیدار و تاوانی ئه‌لیكترۆنی زۆری پێ ئه‌نجام ده‌درێت له وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵی ناڕاست، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سانی دیكه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خودی كه‌سه‌كه، بازرگانی كردن به بابه‌ت نایاساییه‌كان و كه‌ره‌سته ڕێگا پێنه‌دراوه‌كان یان به‌كارهێنانی زانیاری و داتای به‌كارهێنه‌ران بۆ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر.
دیارترین ڕووداوی خراپ به‌كارهێنانی زانیاری و داتای هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خودی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه بو كه زانكۆی كەمبریج توانی له‌ساڵی (2018) ئه‌و كاره نهێنیه ئاشكرا بكات. له ئه‌نجامیشدا فه‌یسبوك تۆمه‌تبار كرا به خراپ به‌كارهێنانی هه‌ژماری پتر له (50) میلیۆن هاوڵاتی ئه‌مەریكی بۆ پێشبینی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا و زانینی ڕای به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دۆناڵد تره‌مپ (بڕوانه سه‌رچاوه-١).
هه‌روه‌ها به‌ڕێوەبه‌ری فه‌یسبوك (مارك زوبێرگ) ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی وڵاتانی وه‌كو ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایش بوه‌وه. بۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا له (25 ی مه‌ی 2018) دا بڕیارێكی نۆی ده‌ركرد كهGeneral Data Protection Regulation (GDPR)) ناسرا. له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌مو كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ماڵپه‌ڕ و سۆشیاڵ میدیاكان په‌یوه‌ست كران به‌م یاسایه‌وه تاوه‌كو رێز له پرایڤه‌سی به‌كارهێنه‌رانیان بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری به‌شداربوونیان به‌كارنه‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت یان ئاڵوگۆڕی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه‌دا به‌مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتن. پابه‌ند نه‌بونی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌م یاسایه‌وه سزاكه‌ی به بڕی (20) میلیۆن یۆرۆ ده‌ستنیشان كرا.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یجی ساخته‌و فه‌یك بكه‌م له‌گه‌ڵ فاكته‌ره نه‌گه‌تیڤه‌كانی.
1. خراپ به‌كارهێنانی ئامێر و سۆفتوێره‌كان:
بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكی ئه‌لیكترۆنی نه‌شیاودا ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی بۆ نمونه له هه‌مو كه‌ره‌سه‌یه‌كی هاردوێر یان سۆفتوێر (Hardware -Software)ی كۆمپیوته‌ردا و پرۆگرامه‌كانی فایلێكی نهێنی هه‌یه بۆ تۆماركردنی ئه‌و كردارانه‌ی كه كه‌سێك ئه‌نجامیان ده‌دات و هه‌موو كرداره‌كان له event property تۆمارده‌بن كه به په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی ناسراون. له‌م لۆگ فایلانه‌دا لیستی كرداره‌كان، كات و ڕۆژی ئه‌نجامدانی كرداره‌كانی تێدا تۆمار ده‌بن، له‌گه‌ڵ ناوی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه كرداره‌كانی پێ ئه‌نجامداوه. هه‌ر وه‌كو چۆن له ئامێری مۆبایله‌كه‌تدا لیستی ناو و ژماره‌ی په‌یوه‌ندی هاتو یان ڕۆشت‌و، كاته‌كانی په‌یوه‌ندی تۆمار ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م كردارانه له كه‌ره‌سته‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و فایله ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا تۆمار ده‌بن به بێ خواستی به‌كارهێنه‌ری ئامێر و به‌رنامه‌كان (دیڤایس و سۆفتوێره‌كان).
ده‌توانین ئه‌م پرسیاره بكه‌ین؛ له مۆبایلدا ده‌توانرێت ژماره‌كان بسڕینه‌وه؟ به‌ڵی ڕاسته ژماره‌كان ده‌توانرێت بسڕدرێنه‌وه به‌ڵام زانیاریه‌كان هه‌ر له سیستیمی تۆڕه‌كانی مۆبایلدا ده‌مێننه‌وه. بۆیه له‌م ڕێگایه‌وه كه‌سی پسپۆڕ ده‌توانێت پشكنینی ورد بكات و بزانێت (كێ ئه‌و فلاش میمۆریه‌كی به‌كارهێناوه، چی جۆره داتایه‌ك- زانیاریه‌كی خراوه‌ته سه‌ر یان لێی كۆپی كراوه له كاتی داخڵ بون و ئه‌نجامدانی كرداره‌كاندا). دیاره ئه‌م لۆگ فایلانه له‌هه‌مو پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ردا بونی هه‌یه بۆ لایه‌نی سكیوریتی و دۆزینه‌وه‌ی زانیارین (بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ٢).
2. خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو وڵاتانی پێشكه‌وتوش به‌ده‌رنین له په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك (واته ساخته) بۆ به‌كارهێنانی جۆره‌ها كاری نه‌شیاو، بۆیه ئه‌م جۆره كارانه به ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانرێن و له هه‌مانكاتیشدا تاڕاده‌یه‌ك نه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، نه كه‌س و گرووپه‌كان خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له ئاستیاندا.
به داخه‌وه رۆژانه گوێبیستی چه‌ندین كاری ناشیاو مه‌ترسی ده‌بین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوی فیلته‌ری بابه‌ته‌كان و هه‌میش شه‌یه‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان به ڕاسته‌وخۆ و زۆر خێرا كه توانای كۆنترۆڵ كردنیان ئاسان نییه. به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و و فاكته‌ره نه‌گه‌تیڤه‌كانی ساڵانه چه‌ندین كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن و ده‌بنه قوربانی ده‌ستی ئه‌م كرده‌وه ناشرینانه. بۆ نمونه له ساڵی ٢٠١٦ دا، كچێكی ئیتاڵی وێنه نهێنیه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرانه‌وه له‌لایه‌ن هاوڕێ كوڕه‌كه‌یه‌وه، ده‌رئه‌نجامیش كچه ئیتالیه‌كه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا (بڕوانه سه‌رچاوه‌كانی ٣ و ٤ بۆ زانیاری له‌سه‌ر لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بونه‌ته قوربانی ده‌ستی سۆشیاڵ میدیا ) (٤).
بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كاره مه‌ترسیدارانه، دادگای وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان له ڕێگای به‌دواداچونی ورد و به‌هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆژیا توانیویانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامده‌ران و تاوانباران بدۆزنه‌وه پێش یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان. به ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕێگای (ئای‌پی ئه‌دره‌سی ئه‌كاونته‌كان، لۆكه‌یشنی-شوێنی ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له به‌سته‌ره‌ی په‌یجه‌كان _وێب ئه‌دره‌س و ئایده‌كان، داواكاری زانیاری له فه‌یسبوك بۆ مه‌به‌ستی یاسایی).
هیوادارم هاونیشتیمانیانی كوردیش خۆیان به‌دور بگرن له هه‌ر تاوانێكی ئه‌لیكترۆنی. ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێشكه‌وتنه خێرایه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشنی و پرۆگرامی نوێ دروست ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشن و پرۆگرامانه‌ش بێگومان ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێك یان كارێكی نه‌شیاو.
سه‌رچاوه‌كان:
1. https://www.bbc.co.uk/…/facebook-cambridge-analytica-scandal
2. وێنه‌ی یه‌كه‌م, https://www.forensicswiki.org/wiki/USB_History_Viewing
3. رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یه‌ڵی به‌ریتانیا، كوشتنی كچێكی ئیتاڵی: https://www.dailymail.co.uk/…/Humiliated-Italian-woman-comm…
4. لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی فاكته‌ری سۆشیاڵ میدیاوه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه؛https://www.ranker.com/…/the-13-craziest-dea…/whitney-milam…
5. The Negative Effect of Social Media on Society and Individuals by Brian Jung, Demand Media: https://rampages.us/…/…/uploads/sites/9355/2015/12/Media.pdf