تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۲۹ مهر ساعت ۱۷:۱۲ | بازدید: 1907 نظرات: 0 کد مطلب: 2094 |
به ڕاپۆرتی هەواڵدەری هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، دوابه‌دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی ته‌پۆڵکه‌یه‌ک له گوندی چورهس له چایپاره، یه‌که‌مین شاری گه‌وره‌ی ئۆرارتوویی دۆزرایه‌وه.
له یه‌که‌مین خولی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی گوندی چورهس له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا که به هاوکاری دێرینه ناسه‌کانی ئێران و نه‌مسا ئه‌نجام بوو، گه‌وره‌ترین شاری ئۆرارتوویی دۆزرایه‌وه.
ته‌پۆڵکه‌ی چایپاره له ۶۰۰ مه‌تری گوندی چورهسه و ڕووبه‌ڕه‌که‌ی ۴۰۰ له ۲۰۰ مه‌تره که له ساڵی ۱۳۸۱ی هه‌تاوی دۆزرایه‌وه.
گوندی مێژووی چورهس له هه‌شت کیلۆمه‌تری ناوه‌ندی چایپارهیه و ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه زیاتر له ۵ هه‌زار ساڵ مێژووی هه‌یه.
له‌م ته‌پۆڵکه‌دا زیاترین ئاسه‌وار دۆزراوه‌ته‌وه که به‌شێکیان ئاسه‌وای ئهرمنییهکانی ناوچه‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌م ته‌پۆڵکه‌دا قه‌ڵایه‌کی مێژووی دۆزراوه‌ته‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆرارتووهکان و ته‌نانه‌ت قه‌ڵاکه تاکوو دوای ئیسلامیش هه‌ر به کار هاتووه.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار به هاوکاری دێرینه ناسه نه‌مساییه‌کان یه‌که‌مین هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاسهوارکانی ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه ئه‌نجام بوو، که به هۆی ئه‌م هه‌ڵدانه‌وه گه‌وره‌ترین شاری سه‌رده‌می ئۆرارتوویهکان تێیدا دۆزایه‌وه.
ئۆرارتووهکان یه‌کێکن له کۆنترین خه‌ڵکانی ناوچه کوردنشینه‌کان که کاتی خۆی له ئازارهبایجان، ڕۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆلی، کوردستانی تورکیا (به تایبه‌ت ده‌ورووبه‌ری وان) و ئه‌رمه‌نستان ژیانیان به‌سه‌ر بردووه و به ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نه‌کان و گورجییه‌کان ده‌چنه‌وه سه‌ر ئۆرارتووییه‌کان. ئۆرارتووییه‌کان له ۱۵۰۰ ساڵ به‌ر له دایک بوونی مه‌سیح تاکوو ۶۰۰ ساڵ به‌ر له زاین له‌م ناوچه‌یه‌دا حوکمیان کردووه.
سێهه‌مین ناوچه‌ی گه‌وره‌ی ئاسه‌واریی ئۆرارتووییه‌کان له قه‌ڵای به‌ستام دایه. به‌ڵام له ته‌پۆڵکه‌ی چایپاره ئاسه‌وار دۆزراوه‌ته‌وه که ۸ هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه. شتی وه‌ک ئامێره به‌ردینه‌کان که زۆر کۆنن، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی ڕاوچییهتیهوه تاکوو دوای ئیسلام گرنگی بووه و خه‌ڵکی تێدا ژیاوه.
ناوچه‌ی چایپاره ده‌کوێته نێوان شاره‌کانی چالدۆران، ماکو، ش‌وت، پولده‌شت و خۆی که زۆربه‌ی دانیشتوانی گونده‌کانی ئه‌م شارانه کوردن. پارێزگای ئازاهربایجانی ڕۆژئاوا به گشتی یه‌کێکه له‌و ناوچه گرنگانه‌ی که ئاسه‌وار و ژیار و ته‌مه‌دونی ئۆرارتووی تێدایه و له جیهاندا گرنگییه‌کی تایبه‌تی پێده‌درێت.
|