تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۱۴ ارديبهشت ساعت ۲۲:۳۰ بازدید: 2385      نظرات: 1      کد مطلب: 10925

شێعرەکانی شاعیرێکی بۆکانی لە گرینگترین گۆڤارەکانی فەڕانسا بڵاو بوونەوە


به پێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژه، شێعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوی "بۆ شۆڕشێکی لەبارچووی کوردستانی" لەگەڵ بیوگڕافییەک لە ژیان و چالاکی ئەو شاعیرە لە گۆڤاری "Recours au poème" لە وڵاتی فەڕانسە چاپ و بڵاو بۆوە.
 
ئەوە شێعرە ئاکۆ عەبباسی لە کوردییەوە کردوویەتی بە فەڕەنسی و هەتا ئێستا کوردییەکەی بڵاو نەبووەتەوە.
گۆڤاری "Recours au poème" بە شێوەی ئەلکترۆنیک بڵاو دەبێتەوە و هەتا ئێستا 194 ژومارەی بە شێوەی مانگانە لێ بڵاو بووەتەوە.
ئەو گۆڤارە هەر ژومارەی شێعری 5 هەتا 10 شاعیر بڵاو دەکاتەوە و بە شێوەی ئەلکترۆنیک لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە. شێعرەکەی ئەرسەلان چەڵەبی لە ژومارەی 195ی مانگی مەی 2019ی زایینی‌دا بڵاو بووەتەوە.
ناوی ئەو گۆڤارە واتە "Recours au poème" لە کوردیدا دەبێتە "بەرەوپیری شیعر".
ئەرسەلان چەڵەبی پێشتر لە ساڵی 2017دا دوو شێعری تری لە کتێبی "ئانتۆلۆژی شیعری فەرانسە" لە ناوەندی "Flammes Vives" لە فەڕانسە چاپ و بڵاو ببۆوە. ئەو ناوەندە جگە لە چاپی کتێبی شێعر و ڕۆمان و چیرۆک ساڵەی دوو کتێبی ئانتۆلۆژی شێعری واتە شەش مانگی یەکەم و دووهەم دەداتەوە دەرەوە کە شێعرەکانی ئەرسەلان لە ژومارەی یەکەمی ساڵی 2017دا چاپ و بڵاو ببوونەوە. ئەو ناوەندە بە وتەی خۆی لە ماڵپەری فەرمی خۆیاندا نووسیویانە: 
"زیاتر لە شەست ساڵە بەردەوام لە هەر ژمارەیەكدا بەرهەمی تاقمێك شاعیرانی (ناسراو و كەمتر ناسراو) بڵاو دەكاتەوە كە هەم لە باری فۆڕمەوە و هەمیش ناوەرۆكەوە جیاوازن."
هەروەها گۆڤاری "A new ulster" لە ژومارە 64، مانگی ژانویەی 2018ی زایینی لە وڵاتی ئیرلەند سێ شێعری ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوەکانی: نەتەوە ...کانی جیهان، سێلفی لەگەڵ مەکدۆناڵد و من لە خۆپیشاندانی توالێتە گشتییەکاندا گەورە بووم، بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردەوە، شێعرەکان سامان شەریفی لە کوردییەوە کردبووی بە ئیگلیزی.
هەروەها لە ژانویەی ساڵی 2019دا گۆڤاری "The pangolin reviwe" شێعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوی "شێعرێکی عاشقانە" بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردەوە. ئەو شێعرەش خالید چەڵەبی کردبووی بە ئینگلیزی.
ئەرسەلان چەڵەبی لەدایکبووی 1987ی زایینی لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی دانماڕکە، پیشتر لە کوردستان دوو کۆمەڵە شێعری بڵاو کردووەتەوە. ناوبراو ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانماڕکە "Danish Pen" و هەتا ئێستا شێعرەکانی بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و دانمارکی و فارسی وەرگێڕدراون و چاپ و بڵاو بوونەوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ruanachopani ۱۳۹۸/۲/۱۵
bejy saer

نظر خود را براي ما ارسال كنيد