تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۱۴ ارديبهشت ساعت ۱۱:۵۹ | بازدید: 2099 نظرات: 1 کد مطلب: 10923 |
ڕۆمانی 47 به‌رهه‌می مەحموود حوسێنزاده ناسراو به ئاواره له لایەن بنکه‌ی فەرهه‌نگی هونه‌ری موکریانی مەهاباد ڕوونوێنی کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه، ڕۆژی پێنج شەممه 12ی بانه‌مه‌ڕی 98ی هه‌تاوی به بەشداری کۆمەڵێک له شاعیران، نووسەران و لایەنگرانی وێژه و ئه‌دەبیی کورد، ڕۆمانی 47 وەک یه‌که‌مین به‌رهه‌می چاپکراوی مەحموود حوسێن زاده "ئاواره" له ئامفی ته‌ئاتری ئیداره‌ی فەرهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و له لایه‌ن بنکه‌ی فەرهه‌نگی هونه‌ری موکریانی مەهاباد (ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی) ڕوونوێنی کرا.
ئه‌م ڕۆمانی له 109 لاپەڕەدا له لایه‌ن نه‌شری ژیر و به تیراژی یه‌ک هەزار دانه چاپ و بڵاو کراوەته‌وە.
نووسەری ڕۆمان له وتووێژێکدا لەگه‌ڵ هەواڵنێری هاژه وتی: ئه‌و ڕۆمانه‌م له‌سەر بنه‌مای 47 کرۆمۆزۆم بوون و کۆنیشانی داونی برا بچووکه‌که‌م نووسیوه.
حوسێنزاده ڕاشیگه‌یاند: سێ به‌رهه‌می دیکه‌م به زمانی کوردی له‌خۆگری ڕۆمان، کۆمەڵه چیرۆک و کۆمەڵه شێعر ئامادەن که هیوادارم له زووترین کاتدا دەرفه‌تی چاپ و بڵاو بوونهوەیان بڕەخسێ.
مەحموود حسێنزاده زاده "ئاواره" له دایکبووی ساڵی 1367 له شاری مه‌هاباده.
|