به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی هاژه، ڕۆژی هه‌ینی 13ی بانه‌مه‌ڕی 98ی هه‌تاوی ڕێوڕەسمی کۆن و سوننه‌تی کۆمسای به بەشداری جەماوەری و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانی له هه‌ورامان ته‌خت به‌ڕێوە چوو.
ئه‌م ڕێوڕەسمه هەموو ساڵێک پاش تێپەڕبوونی ٤٥ رۆژ لە وەرزی بەهار و رێک لە ڕێکەوتی دوایین رۆژی هەینی پێش ١٥ی گوڵان بەڕێودەچێت.
له لێکدانه‌وەی وشه‌ی کۆمسا دەوترێ "کۆم" به مانای گرووپ و کۆمه‌ڵه و به "سای" به مانای فیربوون. له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا جه‌ماوه‌ر به کۆمه‌ڵ له ده‌وری به‌ردێکی سپی که له نزیک گۆڕی پیرشاڵیار و "چله‌خانه‌ی پیر که شوێنی ڕیازه‌ت کێشانی ئه‌و بووه له قه‌راغ گوند، کۆ ده‌بنه‌وه و به ته‌ری تایبه‌ت یان شتێکی تیژ، ده‌ست ده‌که‌ن به شکاندن و سوواندنی به‌شێک له به‌رده‌که.
خەڵکی ناوچەکە لەسەر ئەو باوەڕەن بەردەکە تەنیا لەو رۆژەدا دەشکێت. هەر کەس لەتکێک لە بەردەکە وەک متفەڕک هەڵدەگرێ و هیوا بۆ وەدیهاتنی ئاواتەکانی دەخوازێت. خەڵک دەڵێن، بەردە شکاوەکە تاوەکو ساڵێکی دیکە، ئەو کاتانە وەک خۆی لێدێتەوە، ئه‌م مێتۆلۆژییه پێمان ده‌ڵێت که خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه باوه‌ڕیه‌کی دێرینیان به ژیانه‌وه‌ی پاش مه‌رگ له ناو سرووشتدا هه‌بووه.
ڕێوڕەسمی کۆمسا بە ژمارە ٦٣ لە پێڕستی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە.