تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۲۷ مهر ساعت ۱۰:۲۵ بازدید: 233      نظرات: 0      کد مطلب: 2081

به‌شداریی چوار کورته‌ فیلمی کوردی له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی تاران


به‌ ڕاپۆرتی هەواڵدەری هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر،چوار فیلمی کوردی له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌شداری ده‌بن.
 له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان، چوار فیلمی کوردی بۆ به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران هه‌ڵبژێردران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ فیلمه‌کانی "ئاوێنه‌ ڕه‌نگ په‌ڕێوه‌کان" له‌ ده‌رهێنانی سالم سه‌ڵه‌واتی و له‌ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان، "جانتا" له‌ ده‌رهێنانی ئه‌شکان ئه‌حمه‌دی و له‌ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌ما جه‌وانی کوردستان، "دیواری سپی" له‌ ده‌رهێنانی مادێح مه‌فاخری و "شوقه‌ی ژماره‌ ۱۳" له‌ ده‌رهێنانی ئه‌میر غوڵامی به‌شداری به‌شی کێبه‌رکێی سی و سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ده‌که‌ن.
شایانی باسه‌ که‌ له‌ سی و سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ۶۵ فیلم به‌شدارایان کردووه‌.
فستیڤاڵه‌که‌ ۱۸ بۆ ۲۴ی گه‌ڵاڕێزان له‌ تاران و به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی سینماکاری ئێرانی فه‌رخونده‌ کیش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد