تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۲۶ مهر ساعت ۲۲:۸ بازدید: 2326      نظرات: 1      کد مطلب: 2080

باشوری کوردستان، 19 ساڵ له دوای شەڕی براکوژی

ڕیبوار محەممەدی


هاژە- 19 ساڵ بە سەر شەڕی براکوژی لە کوردستانی باشوور دا تێدەپەڕێ.
ئەگر ئاوڕێک بەسەر لاپەڕەکانی مێژووی کلاسیک و هاوچەرخی کورد هەڵدەینەوە ڕەشە کوژی و خوێن‌خۆری و لە ناوبردنی یەکتر بۆ هەژموونی و باڵادەستی لە ئاستی دەسەڵات و حوکمرانی لە قەبارەی گەورە و چوکدا خۆی وەدیار دەخا، هەڵبەت ئەوە دیاردەیەکی نامۆ نییە و لە زۆر یەک لە چیرۆک و ئەفسانە کۆنەکانی ڕابردوواندا  باسی لە سەر کراوە کە کوڕ لە پشتەوە چەقۆی لە بابەکەی خۆی داوە یا برا بە خاتری وەدەست هێنانی دەسەڵات براکەی خۆی گۆڕە و هوم کردووە و زۆر بەسەرهاتی دی کە بە کەم و زۆر لە دەورووبەری خۆمان دەیبینین و بیستوومانە کە ئەوە خۆی لەو ڕستەیەدا دەنوێنێ کە "دار هۆرەی لە خۆوە نەبێ، لە خۆڕا ناقەڵشێ"
لە ساڵی 1997 بە ناوبژیوانی سێ وڵاتی ئامریکا، بریتانیا و تورکیا کۆتایی بە شەڕی ناوخۆی نێوان لایەنەسیاسیه‌کان "حیزبەکان"ی کوردستانی باشوور هێندرا، شەڕێکی نەخوازراو و لە سەر بەرژەوەندی و ئاستی دەسەڵاتداری لە بواری مڵک و زەویدا خۆی بە خانەخوێ کرد و سەدان برا بە دەستی برای خۆی کوژرا و هەر ئەوەندە ما کە بڵێین:
"خەڵک مێژوویەکی هەیە،
ئێمە دوو مێژوومان هەیە.
هەموو دنیا
یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!"
دوای ئەو هەمووە شەڕ و بۆمباران و ئەنفال و کیمیاباران، کوردی باشوور تیشکێکی زێڕینی لە لاپەڕەی نەهامه‌تییه‌کانی خۆیدا خوڵقاند و چاوی بە حکومەتێکی خۆجێیی کە بەرهەمی خوێن و دەربەدەریان بوو هەڵات، بەڵام دوای 26 ساڵ دەسەڵاتداری و لە شاخەوە بەرە شار جێگۆڕکە کردن چ دیارە؟ ئەزموونی ئەو  دوو دەهەیە چ گۆڕانکارێکی سەرەکی لە گۆڕەپانی حیزبە سیاسییه‌کانی باشووردا ساز کردووە.
کاتێک کە بە سەر سەنگ فەڕشەکانی بازاڕی هەولێردا تێدەپەڕی دەڵێی لە ڤێنیزی ئیتالیایە دەڕۆی، بەڵام ساتێک بەرەو خوار قەڵای هەولێر دەڕوانی هەر بینایەی بێتۆن تێکراوی ئاسن ژەنگاوی لە بەر چاوان کایە دەکا، یا لە بواری کارەباییدا کە سیم‌کێشێکه‌ی دەڵێ شەڕە گەڕەکە وا لە سەر دیوار و کۆڵەکان هاڵاون لە وەرزێکی وەک هاوین و بەهاردا نە بەفرێک دەبارێ و نە بارانێک، کارەبا بە کاتژمێر دەڕوا و تەقە تەقی کارەبای مۆلیدەیش هەر بە جێ خۆی....
لەو چەند وەختەدا درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ماوەی دوو ساڵ، نزیکەی چەند مانگێک لایەنەکانی بۆخۆیەوە سەرقاڵ کرد، لە ماوەی هەفتەیەک دا هەر لایەنەی سەردانی لایەنێکی دی دەکرد و لە کۆبوونەوەکاندا دەیانگوت: دەی چ بکەین؟ هەم بۆ خۆیان توشی سەر لێشێواوی بوون هەم مێشکی خەڵکیشان سەرقاڵ کردبوو و ئەو ڕاو ڕاوێنانە جەماوەر و خەڵکی بەرەو بێزاری بردبوو، بە جۆرێک کە کەس ئیهتمامی بە هیچ کامیان نەبوو.
ئێستا لە سەردەمی نوێ و دوای دروست بوونی حیزب گەلێکی وەک یەکگرتووی ئیسلامی، لەت بوونی بزوتنەوەی ئیسلامی و ساز بوونی کۆمەڵی ئیسلامی و دەنگۆی لەت بوونی کۆمەڵ و دروست بوونی حیزبێکی ئیسلامی دیکه و لەت بوونی دووهەمین حیزبی دەسەڵاتدار بە بزوتنەوەی گۆڕان و لە ئێستاشدا دوای نەخۆش کەوتنی جەلال تاڵەبانی، ململانەکانی کەسایەتییه‌کانی یەکێتی و دابەش بوون بە دوو بەرە دا، ئاستی لێک‌ترازانەکان و لێدوانەکانی میدیایی لە هەمبەر سەر و گوێ یەکتر کوتان و یەکتر شکاندنەوەدا چاوەنواڕی خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی وا هەستیاردا کە شەڕی داعش وا بەرۆکی وڵاتی گرتووە و خەم و پەرۆشی لە قوژبنی ماڵەکاندا خۆی تەنیوە یەک داوای ڕەوای سەرجه‌م کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەوە دەگەیەنێ کە هەموومان براین، هەموومان کچ و کوڕی یەک ماڵین، دەبێ ئەو ماڵە خۆش کەین، نەک ئەوەی کە لە هەمبەر بەرژەوەندی حیزبایەتی و تاکەکەسیدا وڵاتی بە قوڕێ بگرین، هەڵبەت هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەری پێشەوەی شەڕ بێ گوێ دان بە ململانەی سەرۆک حیزبەکان و لێدوانە جۆراوجۆرەکان، بە کۆدەنگێکی تەواو مانا لە هەمبەر گەورەترین دوژمنی مڕۆڤایەتی بۆ بەرگری لە خاک و ئاوەکەی بە هەستێکی بێگەرد و ورەیەکی پۆڵاین وەستاوەتەوە، خۆزگە کردەوە پاڕادۆکسەکانی گەورە بەرپرسەکان و لێدوانە میدیایەکانی یەکتر شکاندنەوەکانی وان نەمابا و تۆسقاڵە زەڕەیەک چاوێک لە یەک دەنگی هێزی پێشمەرگە کەن و ئەوانیش ئاوا بە کۆدەنگی لە هەمبەر پرسە سیاسی و ناوخۆیەکانیان یەکڕا بن و چاوەنواری دەستی دەرەکی نەبن کە ڕێکیان خاتەوە، چون برا گەر گۆشتیشت بخوا بە دڵنیاییەوە یەسکت فڕێ نادا، چ خۆش دەبێ ئەو ڕێز و حورمەتە بێتە ئاراوە و بە دڵێکی فراوانەوە گوێڕایەڵی قسەی یەکتر بن و گەورە و سەروەری خۆیان فیدای خەڵک و خاک بکەن و ئەو کردەوە قێزێونە دووپاتە نەبێتەوە و ئەو پەڵە  چڵکنە ئاسەواری نەمێنێ.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

طاهرشاهو ۱۳۹۵/۷/۲۷
اگر برا له پشت برا بی مگرمقدرله لای خودابی

نظر خود را براي ما ارسال كنيد