تاريخ: ۱۳۹۷ چهارشنبه ۸ اسفند ساعت ۲۱:۱۱ بازدید: 2702      نظرات: 0      کد مطلب: 10720

لەدایکبوونی بچووکترین منداڵی جیهان لە ژاپۆن پزیشکەکانی سەرسام کردووە


هاژه ـ لە نەخۆشخانەیەکی ژاپۆن ڕێگەدرا بە بچووکترین کۆرپەی جیهان نەخۆشخانە جێبهێڵێت، کە بەر لە شەش مانگی لەدایکبووە و کێشی تەنها ٢٦٨ گرام بووە، بە مانایەکی تر، هێندەی پاکەتێکی بچووکی کەرە بووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی، ئەو منداڵە هێشتا بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە ناونەنراوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لە ڕێگەی نەشتەرگەییەوە لەدایکبووە، دوای ئەوەی پزیشکەکان بۆیاندەرکەوتووە کە ماوەی ٢٤ هەفتەیە هیچ گەشەیەکی نەکردووە.
پزیشکەکان ئەو لەدایکبوون و مانەوەیان لە ژیانی ئەو کۆرپەیە بە موعجیزە ناوبردووە، کە لە ئێستادا بە بچووکترین منداڵی جیهان دادەنرێت لەڕووی تەمەنەوە، کە لەدایکبووە.
بەهۆی چاودێری ورد و پێویستی نەخۆشخانەکەوە، ئەو منداڵە توانیوویەتی گەشەی باش بکات و لە ئێستادا کێشی بووە بە سێ کیلۆ و ٢٠٠ گرام، بەو هۆیەشەوە توانای هەیە شیری دایک بە شێوەیەکی سروشتی بخوات.
ئەو پزیشکانەی کە سەرپەرشتیی دۆخی تەندروستیی ئەو منداڵەیان کردووە، هیوایانخواستووە کە ئەم سەرکەوتنە تەندروستییە ببێتە ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ئەو دایکانەی بە شێوەیەکی پێشوەختە منداڵیان دەبێت و کێشیان کەمە.
لەوبارەیەوە تاکیشی ئارمیتسۆ پزیشک لەو تیمە تەندروستییەی کە ئاگاداری لەدایکبوونەکە بووە و چاودێریی ئەو منداڵەیان کردووە، ڕایگەیاند، پێوستە خەڵک بزانن منداڵە شیرەخۆرەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، تەنانەت ئەگەر زۆر بە بچووکییش لەدایک ببن.
ئەم منداڵە ژاپۆنییە بەهۆی کەمیی کێشیەوە توانی ژمارەی پێوانەیی پێشوو لە منداڵێکی ئەڵمانی بسێنێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەدایکبووە و کێشی ٢٧٢ گرام بووە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد