تاريخ: ۱۳۹۷ پنج شنبه ۱۱ بهمن ساعت ۱۸:۳۵ بازدید: 2557      نظرات: 2      کد مطلب: 10567

ژمارە 207ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە


بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە ژمارە 207ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
مودیر مەسئوول سەر دێڕی ئەم ژمارەیە بە "غەمی نیشتمان" ناوزەد دەکات و گیروگرفتەکانی بەردەم دەرچونی گۆڤاری مەهاباد دێنێتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەحمەد بەحری دۆخی نالەباری ئابووری ئێستا بە کێشەی سەرەکی خەڵک و کۆمەڵگا ناو دەبات کە لەو هەل‌و‌مەرجەدا چالاکی فەرهەنگی و هاتنە دەری گۆڤاری مەهابادیشێ بێ‌بەری نەکردووە، ناوبراو دەنووسێ: "ژیانی پڕ لە گێرەشێوێنی، ئاستی بەرپرسیارێتی جەماوەر دێنێتە خوار. لە ئەنجام‌دا تێکۆشانە کۆمەڵایەتییەکان لە برەو دەکەون و تێکۆشەرەکان دەخزێنە گۆشەی تەنیایی‌یەوە."
مودیر مەسئوول لە سەر قەرەبوو کردنەوەی ئەو دۆخە دەدوێ: "دەبێ هەموومان ئەو قۆناغە نالەبارە وشیارانە تێپەڕ بکەین، غەمی نان نابێ غەمی نیشتمانمان لە بیر بباتەوە. بۆ چارەی دەردی خۆ نابێ دەردی گشتیمان بخەینە پشت گوێ."
ئەحمەد بەحری لە کۆتایی‌دا هۆشیاری دەداتە کۆمەڵگا کە نابێ مەیدان چۆل بکرێت و دەبێ چالاکی هەر بەردەوام بێت: "سەدان دەرد و مەینەتی جەرگبڕ هاتوون و ڕابردوون، سەدان کارەساتی گەورە هاتوون و بوون بە بڵقی سەر ئاو. ژیان سەرەنجام به ڕووی ئەو کەسانەوە هەر پێدەکەنێ کە هیوابڕاو نەبوون، سەربەرزانە دەژین و نەبەزانە مەیداندارن."
وتارەکانی ئەم ژمارەیە 23 دانەیان کوردی و 8یان فارسین کە لە سەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئەدەبی دەوەستنەوە. هەر وەها لەم ژمارەیە‌دا فایلی "کەونە نیشتمان"، "شێعر"، "وەرزشوانانی سەرکەوتوو" / سەید محەممەدئەمین شێخ‌مەندی" و "دەنگە ون‌بووەکانی شێعری موکریان / سەید نووح عینایەتی"بەرچاو دەکەون.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
غەمی نیشتمان / مودیر مەسئوول
یادێکی مەهـئاباد [مەهاباد] / پیرەمێرد
دووەمین هەمایشی ناوچەیی هەژار / ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد
یادی خاتوونێک
ڕێ‌وڕەسمی ڕێزلێنانی "هەڵۆ" / بەهمەن مەحموودی‌ئازەر
جەماڵ نەبەز، نووسەر و بیرمەندی سەربەخۆ / سوارە فتووحی
مردووەکان کەرەسەی کایەی زیندووەکان / سەعدوون مازووجی
سمکۆ و تابڵۆی سەفەری تەنیایی / کەریم سۆفی‌مەولوودی
ژانی گوڵ‌مریەم لە بارانە‌پاییزدا / تینوو مەهابادی
مەلێکی بچکۆلەی زۆر سەیر / عەزیز ئالی
داستانی ڕیش / ئەحمەد بەحری
شێخ محەممەدوەسیمی مەردووخی تەختەیی / ڕەستگار ڕەزاقوڵی
ژیان لە شێست ساڵییەوە دەست پێدەکا / مەهاباد
فەرهەنگی پەرەنگ / کامبیز ئیبراهیم‌زادە
کاریگەریی ئاهەنگ لە سەر زمانی کوردی / عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە
ناهێمنایەتیی زمانی / لەتیف سوڵتانی
بۆچی کتێبی "لە ڕەوگەی زاگرۆس"م نووسی / سەلام ئیسماعیل‌سورخ
بۆ سەلاح پایانیانی / مستەفا ڕەسووڵی
لەیلا ساڵحی / قاسم تاباک
لە پێناو زمانی کوردی‌دا / ئەحمەد بەحری
باڵەندەیەک لە گەرووم دەچریکنێ / و: کامران ڕەحیمی
هۆرە لە ناوچەی گۆران / و: ناسر کەریمی
وانەیەک بۆ ژیان / هەژار خاتەمی
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
تاریخچه و سرگذشت عشیره "باریک" / امید آریامنش مکری
نیم‌نگاهی به کتاب داشناک _ خویبون / رضا باباخانی
اسب کوردی پاسپورت بین‌المللی گرفت / مهاباد
آن سوی خاکستر و مه / وهاب فهمی
سفری به کوردستان دهه‌ی 1960 / ت:ساسان صمدی
یادداشت‌های بر کتاب تاریخی و مستند نادرشاه / شریف عظیمی
شاخ و نقش ابزاری آن در کوردستان / عبدالله مرادی
در غیاب سیاست / صلاح‌الدین عباسی
وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە جێژنی هەنار لە کوردستان داندراوە و وێنەی پشت ڕووبەرگەکە وێنەی دوو کیژی جەڕە بەدەست لە زاخۆ نیشان دەدات کە ساڵی 1917ی زایینی کێشراوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

رەزا شـوان ۱۴۰۰/۱۲/۱۷
سڵاو و رێزم
ئەگەر ئیمێلی گۆڤاری مەهاباد م بۆ بنێرن بە نووسین دەربارەی ئەدەب و پەروەردەی منداڵان بەشداری لەگۆڤاری مەهاباد دەکەم. چاوەڕێی وەڵامتانم. رەزا شوان / نۆروێژ لەگەڵ سپاسم دا
هاژه ۱۴۰۰/۱۲/۱۸
سڵاو و رێز به‌رده‌نگی به‌ڕێزی هاژه ته‌له‌یفون 0444-2221435 0444-2234426 Telegram: 09143450484 Email: govar_mehabad@yahoo.com
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

کیارش ۱۳۹۷/۱۱/۱۴
خوب

نظر خود را براي ما ارسال كنيد