تاريخ: ۱۳۹۷ دوشنبه ۱۰ ارديبهشت ساعت ۱۸:۳۳ بازدید: 855      نظرات: 0      کد مطلب: 10561

پشتگری لە کاڵای ئێرانی


غەفوور پیرزاده

ڕێبەری ئینقلاب ئەم ساڵی1397 بە ساڵی پشتگری لە کاڵای ئێرانی نێودێر کرد و لە بەشێک لە وتەکانیدا وەبیری هێنایەوە کە کێشەی سەرەکی ئێمە، ئابووری و گوزەرانی خەڵکە. هەموو کەس دەبێ حەول بدا و کار بکات و تەوەری سەرەکی دەبێ وەبەرهێنانی نێوخۆیی بێت.

ئەوە یانی ئەگەر هەموومان وەدواکەوتن بۆ وەبەرهێنانی نێوخۆیی بکەین زۆربەی کێشەکانی ئابووریی وڵاتەکەمان چارەسەر دەبێت. ئەم خاڵانە ڕاستەوخۆ ئێمە بەرەو پشتگری دەکارکردنی کاڵا و بەروبوومی ناوخۆیی هان دەدەن.

دەکارکردنی کاڵای ئیڕانی وڵات بەرەو سەربەخۆیی زۆرتری ئابووری دەبات. کار و پیشەی زۆرتر ساز دەکات و بێکاری بە کەمترین ڕادەی خۆی دەگەیەنێت. هەروەها زۆربوونی سەروەتی ناوخۆیی و دابەزینی ئاوسان و ئاستی گرانیش یەکێکی تر لە بەرهەمەکانی پشتگیری لە کاڵای ئێرانییە.

بەڵام پشتگری لە کاڵای ئێرانی و ناوخۆیی چۆن ساز دەبێت؟ یەکێک لە بابەتەکان بۆ پشتگری لە کاڵای ئێرانی پشتیوانی لە وەبەرهێنەران و کارئافرێنانی ناوخۆییە. دەوڵەت دەبێ بە یارمەتیدانانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی وەک دانی وام و قەرزی کەم بەهرە و گونجاندنی کەشی گونجاو و پێدانی زەمین و ئیمکاناتی تر ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت.

بابەتێکی تری پشتگیری لە کاڵای ئێرانی پشتیوانی خەڵکە. خەڵک بە ورەی جەهادی و ئینقلابی دەبێ لە دەکارکردنی کاڵای دەرەکی و بیانی خۆ بپارێزێت و بزانێت بە خۆبواردن لە بەکارهێنانی کاڵای ئێرانی زەمینەی خۆشکردنی ژیانی گەنجان و بێکارانی خۆی ئامادە دەکات.

خاڵێکی تر، فێرکاری و فێرکردنی فەرهەنگی کەڵک وەرگرتن لە کاڵای ئێرانییە. ڕاگەیاندنەکان و ناوەندەکانی فێرکاری وەک ئامووزیش و پەروەریش و زانکۆکان و نەهادەکانی تری پەیوەندیدار دەبێ بە تەواوی هێزیانییەوە بانگەشەی دەکارکردنی کاڵای ئێرانی بکەن.  

بە درێژەپێدان بە پشتگری لە کاڵای ئێرانی زۆربەی کێشە ئابوورییەکان و تەنانەت کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە کزی و کەمی دەدەن. بەهێزبوونی ئابووری کێشەی کۆمەڵایەتی کەم دەکاتەوە و دەلاقەی ئاسۆ ڕوونەکان بەرەو وڵات دەکاتەوە و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەستەبەر دەکات. بە هیوای ئەم ڕۆژە!

  



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد