تاريخ: ۱۳۹۷ جمعه ۵ بهمن ساعت ۲۰:۴۳ بازدید: 2127      نظرات: 0      کد مطلب: 10536

مۆسیقای کوردی له ڕابردووه تا ئێستا

سادق حاجی رۆستەمی


گۆرانی و مۆسیقای کوردی ڕابردویەکی کۆن و هەزاران ساڵەی هەیه له مێژووی کورددا. مۆسیقا کەرەسەی دەربڕینی هەست و ئێحساس و غەزای ڕۆحی ئینسانه. مرۆڤ هەر له سەرەتاوه به گۆرانی و مۆسیقا ژیاوه، و به لاسایی کردنەوه له ڕووداوه خرۆسکەکان وەکوو: ئاوی کانی، بای شەماڵ، دەنگی بولبول و قاسپەی کەو کەڵکی لێ وەرگرتووه و به شێوەی گۆرانی گووتن و سازژەنی هەست و ئێحساسی خۆی دەربڕیوه.
ئاورێکی کورت له سەر مێژووی مۆسیقای ئێران
مۆسیقای ئێمه تا نیوەی سەدەی نۆهەم به شێوەی ئاکادمی بووە، به پەی بەڵگەیەک که له بەر دەستماندا هەیه وەکوو: نووسینەکانی فارابی، ئیبن سینا، سەفی ئەدینی ئەرمەوەی، قوتبەدینی شیرازی و عەبدولقادری مەراغەیی، مۆسیقایان به شێوەی ئاکادامی نووسیوه. بەڵام به دوای ئەوه، نه تەنیا کتێبێک لەو بواره نەنووسراوه بەڵکوو به کردەوەش به هۆی قەیرانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و رێگره مەزهەبیەکان، هیچ سۆزێکیان بەم هۆنەره نەداو بەره بەره هۆنەرمەندانی راستەقینه دڵسارد و پەرۆش بوون و ژمارەیکی کەم به دوای فێر بوونی ئەم هۆنەره دەچوون. له ئاکام دا مۆسیقای ئێمه کەوته دەستی ژمارەیەکی نەخوێندەوار و به شێوەی موتریبی که ئێستاش هەر باوه بوونی هەیه، به کاریان دەبرد.
وڵاتی ئێران له بواری هۆنەردا، به تایبەت هۆنەری مۆسیقا زۆر پێشکەوتوو بوو، بەڵام به داخەوه دوای هێرشی عەرەب بۆ  سەر ئەم وڵاته، نه تەنیا هۆنەری مۆسیقای بێ سەروشوێن کرد، بەڵکوو کولتوور و شارستانیەتی ئەم وڵاتەی له ناو برد. به وتەی مێژوونووسان عەرەبەکان له سەردەمی ئیسلامدا به هۆی داگیرکردنی وڵاتی ئێران  پەیژه (گام) مۆسیقایان له وڵاتی ئێران وەرگرت و تورکەکانیش مۆسیقایان هەر له وڵاتی ئێران وەرگرت.
ئاکامەکانی ئەم دواییانەی مۆسیقای کوردی.
گۆرانیبێژانی گەورەی کورد وەکوو: سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، مەلا کەریمی سابڵاغی، حەسەن زیرەک، عەلی مەردان، تاێەر تۆفیق، مۆحەمەدی ماملێ، عارف جەزیری، حەسەن جەزیری، مۆحەمەد شێخۆ و تەنانەت گۆرانیبێژانی ژن وەکوو: عایشه شان، گوڵبەهار، نەسرین شیروان، فەتانه وەلیدی و زۆربەی ژنانیتر خزمەتی زۆریان به گۆرانی و مۆسیقای کوردیان کردووه و بوون به مامۆستای قوتابخانەی مۆسیقای کوردی و ئێستاش دەنگیان له سەر گۆرانیبێژانی ئەمڕۆ که له گۆڕەپانی مۆسیقای کوردی کار دەکەن کاریگەرییان هەیه. ئەو هۆنەرمەندانه له سەردەمێکدا گۆرانییان دەگووت توانییان لەو پەڕی بێ دەرەتانی و کوێرەوەری له ژیانیان دا خزمەتی خۆیان بکەن. بەڵام به داخەوه له ماوەی ئەم چەن ساڵەی دوایی، مۆسیقا و گۆرانی کوردی تووشی سەرله شێواوی بووه، زۆربەی گۆرانیبێژانی ئەمڕۆ گۆرانی فارسی و تورکی و عەرەبی یان هێناوه ناو مۆسیقای کوردی و به شێوازی مۆسیقای مۆدێڕن له قاڵبی پاپ و جاز و راپ و .... هێدیکه دەیڵێنەوه. کەوابوو ئەو حاڵەتەی که له مۆسیقای کوردی دا هەیەو ئەو هەست و ئێحساسه که له ناو مۆسیقای کوردی دا هەیه له دەستیان داوه. گۆرانیبێژی نەمر کاک مۆحەمەدی ماملێ زۆربەی گۆرانی ئازەری کرد به کوردی. هۆیەکەیشی ئەوه بوو که ئەم هۆنەرمەنده چۆنکوو له بواری جوغرافیایی یەوه له ناوچەیەک ژیا که نزیک بوو به ئازەربایجان واته: شوێنی تورکمان ناچار بوو که بۆ هەر مەجلێسێک بڕوات گۆرانی تازه تۆمار بکات ئەوه شتێکی جیاواز بوو و دواتر گۆرانیەکانی چووه ناو ماڵی مۆسیقای کوردی. 
بەڵام گۆرانیبێژانی ئەمڕۆ نابێت ئەو کاره بکەن. چۆنکوو مۆسیقای کوردی ئەوەنده دەوڵەمەند و پڕبایەخه ، پیویست ناکات هۆنەرمەندان پەنا به مۆسیقای گەلانیتر بدەن. ئەگەر هۆنەرمەندێک له بواری مێژووی مۆسیقای کوردی و گەلانی دنیا شارەزایی هەبێ و له لایەکی دیکەوه شارەزای ئاکادمی مۆسیقای هەبێ، دەتوانێ هۆنەری میلەتەکەی خۆی بپارێزێ. و ئەرکی سەرشانی هەموو هۆنەرمەندانه دەبێ له بەرانبەر ئەو کەسانەی که مۆسیقا و گۆرانی کوردی به ئەنقەست خراپی دەکەن خەباتی بۆ بکەن. 
سەرچاوه: مێژووی مۆسیقای کوردی، محەمەد حەمه باقی.
بەسەرهاتی مۆسێقای ئێرانی، ڕۆحەڵای خالقی، وەرگیراو له زمانی فارسی بۆ کوردی: سادق حاجی رۆستەمی.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد