تاريخ: ۱۳۹۷ چهارشنبه ۱۹ دي ساعت ۲۳:۳۸ بازدید: 2608      نظرات: 4      کد مطلب: 10487

خاتوونەکانی وشەو کتێبی بۆکان بوونە میوانی "گەتسبی مەزن"


بە پێی هەواڵی هاژە، رۆمانی گەتسبی مەزن نووسراوەی نووسەری مەزنی ئامریکایی ئیسکات فیترجراڵد لە لایەن خاتوونەکانی وشە و کتێبی بۆکان تاوتوێ کرا. خاتوونەکانی وشە و کتێبی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان دا بۆ یازدەهەمین کۆڕی خوێندنەوە و رەخنەی کتێب ئەو جار رۆمانی گەتسبی مەزن نووسراوەی نووسەری مەزنی ئامریکایی ئیسکات فیترجراڵدیان خوێندنەوە و لە لایەنی جۆراوجۆرەوە دایانە بەر تیشکی سەرنج و رەخنە.
پوختەی چالاکییەکانی ئەو دانیشتنە ئەدەبییە بەو شێوەیەی خوارەوە بەڕێوە چوون:
-  وتاری "واتا سەرەکییەکان لە رۆمانی گەتسبی مەزن بە جەخت لەسەر رەچەڵەکناسی کەسایەتییەکان" لە لایەن "خاتوو ماپارە ئیبڕاهیمی"
-  وتاری "رەچەڵەکناسی کەسایەتی بە کاریگەریی وەرگرتن لە جوغڕافیا جوداکانی ناو رۆمانی گەتسبی" لە لایەن "خاتوو لەیلا ساڵحی"
-  وتاری "رەخنە ی پەروەردەی کەسایەتی و هێزی گێڕانەوە لە گەتسبی دا" لە لایەن "خاتوو فەوزیە سوڵتانبەگی"
-  وتاری "سەمبوڵە کۆمەڵایەتییەکان لە رۆمانی گەتسبی مەزن دا" لە لایەن "خاتوو نەسرین مەنگوڕ"
•  بەشی دووەم بریتی بوو لە کۆڕێک بۆ پرسیار و وڵام لەسەر لایەنە شاراوەکانی رۆمانی گەتسبی . لەو کۆڕەدا ئەو خاتوونانە بەشدار بوون و هەر کام لایەنێکی شاراوەی رۆمانەکەیان لە پرسیار و وڵامەکانیان دا دابووە بەر باس: ((رووبار بداغی، سارا ساڵعی، چیمەن حەسەنزادە، نەسرین ئیسماعیلوور، پەروین شێخی، گوڵاڵە خوسرەوی و ...))
•  لە بەشێکی دیکەش دا خانمی بچکۆلە و هۆگری ئەدەبیات "هیلیا کامیاب" ١٢٠ بەیتی ناڵەی جودایی مامۆستا هێمنی لەبەر بۆ ئامادە بوان خوێندەوە .
•  هەروەها لەو کۆڕە دا خاتوونی نیگار کێش "بەهار قادری" بە کێشانەوەی یەکێک لە تێمەکانی رۆمانی گەتسبی بە شێوەیەکی جودا بەشداری کۆڕی رەخنە و هەڵسەنگاندنی رۆمانی گەتسبی مەزن بوو.







برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ایوب حسن زاده ۱۳۹۷/۱۰/۲۱
ریزی تايبتي بو هه مو لاییک
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

حسن ۱۳۹۷/۱۰/۲۱
بژی بو خاتونه کانی به ریزی بوکا ن که ئاوا له باری ئه ده بی و وفه رهه نگ وه وشه و رخنه گرتن دا ده سکه وتیان به ده ست هینا وه به تایبه ت خاتون په روین شیخی
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

هەرەس ۱۳۹۷/۱۰/۲۰
بژین و بەردەوام بن. بەڕاستی ئەم کۆڕانە جێگای دڵخۆشین. دەستی هەموو ئامادەکاران و نوسەران خۆش بێ.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

کلارا بیره وه ریت باش ۱۳۹۷/۱۰/۱۹
زورعالیه و به رده وام بن و هیوادارم هرده م خاتوونه کانی شاره که م له م کور و کوبوونه وانه دا به شداربن و ئه ده بیاتی گه له که مان ده وله مه ند که ن

نظر خود را براي ما ارسال كنيد