تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۱۷ مهر ساعت ۱۴:۴۰ بازدید: 2171      نظرات: 0      کد مطلب: 2036

کورتە یادداشتێک، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان


هاژه_ ساباتی  سۆزی دایک و باب، ئه‌وینێک بە نێوی منداڵ بۆ نێو هاوینە هەواری بنەماڵە بەدی دێنێ کە گریان و زاقوو زروقو و  گاڵە گاڵی هەوێنی خۆشەویستی بێ بڕانەوەی منداڵ لە ژێر ڕەشماڵی بنەماڵەدا دەخەمڵێنێ کە دەڵێ:

 "گەورە مەبە !

کزەی جەرگم گەورە مەبە!
تا من مابم ،
لە مناڵیت وەڕس نابم"


منداڵ، کەسێک کە بیر و مێشکی وەک نەواری کاڵ وایە هەرچی پێی بڵێی بە چاک و خراپ لە بیر و مێشکی دا تۆماری دەکا و دەیکاتە ڕێرەوی ژیانی داهاتووی خۆی، ئەگەر وایە ئەرکی بنەماڵە و سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا بۆ ژیانێکی خۆشتر لە هەمبەر نەوەی نوێ دا قورستر دەکا، ئینجا ئەگەر وایە دەبێ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ هەڵێندرێتەوە.
دابین کردنی کەرەسەی سەرەکی بۆ منداڵ، یاسای ئیش نەکردن، یاسای خوێندنی بە خۆرایی لە لایان دەوڵەتەوە، یاسای پشتگیری کردن بۆ منداڵ لە گەمەی تەلاق دان‌دا، یاسای پشتگیری کردن لە منداڵانی بێ سەرپەرەست و بێ ئەنوا و  ئەرکی دەوڵەت و لایەنەکانی  پەیوەندیدار وەک (ناوەندەکانی ڕاوێژکاری بنەماڵە، ڕاوێژکاری قوتابخانە، نەهادی منداڵانی بێ سەرپەرەست کە لە ژێر باڵی  ڕێکخراوی بێهزیستی دایە) لە مەڕ ئەو تەوەرە بە گرینگی دێنێتە ئاراوە.


ڕێژنە بارانێکی نەرم پێویستە کە ڕێگای هەوراز و نەشێو بۆ چاو گەشەکانی داهاتوو گۆڕ بکا و ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی بنەماڵە، مامۆستایانی قوتابخانە، نووسەران و چالاکانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان کە بە ڕێنوێنیەکانی خۆیان و وشەی پێنووسی گەشیان دەبێ تیشک ڕێژی ڕێگایان بن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد