تاريخ: ۱۳۹۷ جمعه ۷ دي ساعت ۱۰:۱۹ بازدید: 2443      نظرات: 0      کد مطلب: 10451
بۆ یەکەم جار

هونەرمەند شۆڕش مەحموودی دوو کلیپی نوێ بڵاو دەکاتەوە


بە پێی هەواڵی هاژە، هونەرمەند شۆڕش مەحموودی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیو بۆ یەکەم جار دوو کلیپی نوێ بڵاو دەکاتەوە.

لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەم دوو کلیپه هونەرمەند شۆڕش مەحموودی بە هەواڵنێری هاژەی گوت: کلیپی یەکەم ناوی "سێڵاو"ە کە بۆ یەکەم جار لە مۆسیقای کوردیدا بە شێوەی ئەنیمەیشێن بەرهەم هاتووە و دەقی شێعرییه‌که‌ی هی مامۆستا قاسم موئه‌ییه‌دزاده "هه‌ڵۆ"یه و فاڕووق سامانی و باران ڕێحانی کاری ئینیماتۆریان بۆ کردووە، هه‌روەها شەماڵ چەرخ ئه‌نداز ئارێنج، بەهمه‌ن فەرەجی میکس و مەسترینگ، فریا ئه‌حمه‌دی گیتاری ئه‌لکترۆنیک، فارووق سامانی دەرهێنه‌ری ئه‌م کلیپەیان له ئه‌ستۆ بووه.

تۆمارکردنی ئاهەنگ لە ستۆدیۆ kodeng  و بەرهەمهێنانی کلیپەکە لەستۆدیۆ Pj animatio بووە.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌روەها وتی: کلیپی دووەم به ناوی "ئایشێ گوڵ" که ئاهه‌نگێکی فۆلکلۆره و لە ئاڵبۆمی مێخەکبەند دایە، له لایه‌ن  شەهباز شاهین پوور ئارێنجی بۆ کراوە. سامان ئیرەمی کاری دەرهێنه‌ری، کامیار ئاهه‌نگه‌ری کاری وێنەگری و سینا ئه‌لیاسی زاده کاری ته‌دوینی ئه‌م کلیپەیان کردووە. ئەم کلیپە لە ستۆدیۆ  Close up بەرهەم هاتووە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد