هاژە_کەماڵ سادق گوکچەلی ( بە تورکی ئیستامبوڵی Kemal Sadik Gokçelî) کە بە نێوی ئەدەبی یاشار کەماڵ (Yaşar Kemal) دەناسرێ، لە 6ی ئۆکتۆبری ساڵی 1923 لە گوندی هەمیتە (گوکچەدامی ئێستا) لە کوردستانی تورکیا لە دایک بووە، بابی سێحەب مڵکێکی گەورە و بە ناوبانگ بووە کە لە ساڵی 1915 دا سەردەمی شەڕی جیهانی یەکەم بۆ لای ئاناتۆلیای ڕۆژهەڵاتی (چوکوراوا) هەڵاتووە، کەماڵ ژیانێکی زۆر سەخت و دژواری تێپەڕ کردووە، ئەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دا چاوی ڕاستی خۆی لە دەست دەدا و لە تەمەنی 5 ساڵیش دا شاهیدی کوژرانی بابی بەدەستی یهخهکێشیاگەکەی لە ڕۆژی جێژنی قوربان لە مزگەوتێ دەبێ.یاشار کەماڵ کە لە ساڵی 1950 بەولاوە بە هۆی ئەوەی کە بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین و بەرابەری و یەکسانی مافی خەڵکی دەکرد، تووشی گیران و سزن بوو، کە دوای ویش نووسراوەیەکی لە سەر کێشەی کورد
بە نێوی (هەورێکی ڕەش لە سەر ئاسمانی تورکیا) بڵاو کردەوە کە لە سەر وی نزیکەی 1 ساڵ و 8 مانگ سزنی کێشا، قڵەپۆپی توڕەیی یاشار کەماڵ لە ساڵی 1997دا خۆی وەدەر دەخا کە لە ناڕەزایەتی بە سزن کردنی (ئەشبەریا غەمور دەرەڵی) نووسەری ڕووناکدڵی تورکیایی بوو کە لە سەر ناوبراو گوتبوویی: "تا کۆتایی تەمەنم دەوڵەتی تورکیا نابەخشم."
کەماڵ وەک چالاکێکی سیاسیش دەناسرێ، حوکمی ساڵی 1995 لە بارەی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری (ئێشپیگێڵی) ئاڵمانی ئەوی بە تۆمەتی (پڕوپاگەندەی لەت لەت کردنی وڵات) لە بەرامبەر دادگای ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا قەرار دا، گەرچی دوای دادگایی کردن، حوکمی لێخۆشبوونی بۆ دەرچوو، بەڵام لە سەر ڕەخنەی دووبارەی وی لە هەڵسووکەوتی دەوڵەت، سەرەنجام بە تۆمەتی هاندانی جەماوەر بە 5 ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
یاشار کەماڵ هەوەڵین کتێبی خۆی له ساڵی 1943 بە نێوی (تهسنیفهکان) کە لەوێ دا ناوبراو سەرجەم ئەو تەسنیف و شێعرانەی فۆلکڵۆریکی کە لە تەمەنی 16 ساڵی دا خڕی کردبوونەوە لە چاپی دەدا، (منداڵ) و (دووکاندار) لە هەوەڵین ئەدەبیاتی چیرۆک بوون کە لە ساڵی 1950دا بە چاپ گێشتن.
کەماڵ لە ماوەی ئەو 60 و چەند ساڵەی تەمەنی دا نزیکەی 63 ڕۆمانی نووسیوە کە هەوەڵین دانەیان (ممد قرقی)بووە کە بە 40 زمانی زیندووی دنیا بە تایبەتی زمانی کوردی بە نێوی (حەمەدۆک) وەرگێردراوەتەوە و فیلمی سینەماییش لێ بەرهەم هێندراوە.
حەمەدۆک سەرچاوەکەی لە بەسەرهاتی ژیانی خاڵی کەماڵ دا کە لەو سەردەمە دا یەکێک لە یاغیەکانی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتی ئاناتۆڵی (چوکوراوا)، ناوچەی قەفقاز و ئێران بە ئەژمار دەهات کە وەدەردەکەوێ و ڕێگا نیشاندەری داڕشتنی ڕۆمانەکە دەبێ.
ئەو کتێبە، بەسەرهاتی شۆڕش و ڕاپەرینێکە کە بۆ هەوەڵ کەڕەت لە ساڵی 1955دا بە چەشنی پاوەرەقی لە ڕۆژنامەی جەمهوریەتی چاپی ئیستامبوڵ بڵاو بۆوە، حەمەدۆکی تازە پێگێشتوو کەسایەتی ئەسڵی چیرۆکەکەیە کە دواتر کەسێکی پوختە و لێهاتووی لێدێتەدەرێ، کەسایەتێکی کە لە هەمبەر زوڵم و زۆری ئەرباب ڕەعیەتی دا وەدەنگ دێ و لەو ڕێگایە دا تاوانێکی قورسیش دەدا، ئەو ڕۆمانە شەبەقدانەوەی ڕۆژگاری وڵاتی تورکیا لە کۆمەڵگایەکی کلاسیکی و وەرزێڕی بەرەو هەنگاونان بە دەورانی نوێ لە گەڵ ڕێکوپێکی ئابووری و سیاسیێکیتر دێنێتە ئاراوە.
زۆربەی کارەکانی یاشار کەماڵ کە عینوانی هەوەڵین نووسەری تورکیایی کاندیدای خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات دا بە دوای خۆی دادەکێشێ، لە سەر تێکهەڵچوونەکانی ژیانی خەڵکی ناوچەکانی باشووری تورکیا (کوردستانی تورکیا) و بەرەوپێشچونی ژیانی ئەو ناوچەیەی هێناوەتە ئاراوە.
وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی (بووکترید) ئاڵمان و خەڵاتی (بیورێنسۆن)ی نۆڕوێژ لە ساڵی 2013 لە هەره شانازێکانی وی بە ئەژمار دێ، ئەو لە مەڕاسیمی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی ناشیران و کتێبفرۆشانی ئاڵمان خۆی ئاوا ناساند:
"من پیاوێکی ئەهلی هونەر، شێعر و خۆشەویستیم، لەو کاتەوە کە خۆم بەو هونەرەوە سەرقاڵ کردووە، تەواوی حەول و دەولی خۆم وەگەڕ خستووە کە ئەوی بە باشترین شێوە بە ئەنجام بگەیەنم، گوتم، پیاوێکی ئەهلی هونەر و شێعر و خۆشەویستیم، نە ئەدەبیات. چون پێش ئەوەی نووسین دەست پێبکەم، نەقڵ وەگێڕ (نقال) عاشق بووم".
بابی ئهدهبیاتی تورکیا بە هۆی نەخۆشی، لە نەخۆشخانەی کۆڵێژی زانکۆی پزیشکی ئیستامبوڵ لە ژێر چاوەدێری پزشکی قەرار دەگردرێ کە بەداخەوە لە ڕۆژی شەمە 28ی فێورییەی 2015 (9ی ڕەشەمەی 1394) لە تەمەنی 91 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان دەکا.
ئەو کەسانەی کە بەرهەمەکانی یاشار کەماڵیان بۆ سەر زمانی فارسی و کوردی وەرگێڕاون بریتین لە:
فارسیەکان: سەمین باغچەبان، ڕەزا سەید حوسێنی، مستەفا ئیلخانیزادە، ئەسەد بێهڕەنگی، ڕەحیم ڕەئیسنیا، جەلال خۆسرۆشاهی، ئیرەج نۆبەخت، عەینلە غەریب، مریەم تەباتەباییها
کوردی: عەبدووڵڵا حەسەنزادە، ڕەسووڵ سوڵتانی، عوسمان ئیسماعیلی ناسراو بە عاشق، شکور مستەفا، ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل، خالید فاتحی، ڕێباز مستەفا