تاريخ: ۱۳۹۷ شنبه ۳ آذر ساعت ۲۱:۸ | بازدید: 1964 نظرات: 0 کد مطلب: 10297 |
بەناوی خودای گەورە و مێهربان
"داهاتوو لە گرەوی هەنگاوەکانی بیرمەندانەی ئیستا دایە."
ئەدەبیات و کەسایەتییە ئەدەبییەکان بەشێکی گرینگ و بەرچاویان لە "مێژوویی فکری" کوردی دروست کردوە. پەرەستاندن و بەرەوپێش بردنی پێکهاتە و نەزم و نیزامی ئەندییشەیی لە کوردستان پێویستی بە خوێندنەوەی زانستی و ڕەخنەگرانەی مێژووی ئەم فکرە هەیە. لێکۆلینەوە و خوێندنەوەی زانستی بەپێی ئەزموونی مێژووی هزر لە نێو گەلانیتر بۆمان دەردەخا کە ئەرکێکی گرینگی ئێستامان ئەوەیە بتوانین پرسیارە جەوهەریەکانی مێژووی فکر لە کوردستان بە داڕشت و مێتۆدی نوێتر ڕێک بخەین. هەر ئەندازە بە شێوازی زانستی و بە پێوەری مێتۆدیک پرس و بابەتی نوێ لە هەناوی مێژووی هزر لە کوردستان بێتە ئاراوە دەکرێ بڵێین مەیدان و مەودای سەرهەڵدان و تازەگەری فکری جێگای خۆشتر و بەر بەرینتر دەبێ.
بۆ هەموومان ڕوون و ئاشکرایە دروست کردنی ئەو ڕەهەندە نوێیە جگە لەوەی پێویستە لە هەمان کاتدا کاڕێکی گەلێک قوورس و پڕگرفتە. دەکرێ بلێین گرفتەکانی سەر ڕێی ئەو کارە ڕەهەند و چەشنی جۆراوجۆریان هەیە و پێویستە گوتارێکی تۆکمەی خاوەن پرسیار و بە پێوەری ڕەخنەیی لەسەر چێ بکرێ.
دووهەمین هەماییشی ناوچەیی زانستی ئەدەبی مامۆستا هەژار کە لە لایەن بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی موکریانی مەهاباد لە ڕۆژانی ۲۳ و ۲۴ی خەزەڵوەر بەڕێوە چوو لە ڕێچکە و ڕێبازی وا بیریک دابوو هیوادارین بکرێ لە داهاتوودا هەنگاوی لەو چەشنە پتەوتر هەڵێنینەوە.
بەڵام پێویستە بە ڕاشکاوی بڵێین هەماییشی ناوچەیی مامۆستا هەژار بە بێ هاوکاری و پشتیوانی بەر بڵاوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەرپرسان لەئاستی جۆراوجۆردا به ئهنجام نەدەگەییشت. بۆیە دەبیرخانەی ئیجرایی هەماییش و هەموو ئەندامان و دۆستانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان (ئەنجومەنی ئەدەبی) سپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەشی هەموو ئەو لایەن و کەسانە دەکات بە هەر شێوەیەک بۆیان کرا پشتیوانی ئەو کارە گەورەیان کرد ؛
ئەرکی سەرشانمانە پڕبە دڵ سپاسی نووسەران و ڕووناکبیرانی سەراسەری ناوچە بکەین کە بە نووسینی وتار ، بەرێوەبەری پەنێلەکان، داوەری وتارەکان ئاستی زانستی و نێوەرۆکی هەماییشیان گەیاندە لوتکەی خۆی.
پێوستە سپاس و ئەمەگی خۆمان پێشکەشی هەموو ئەو پێگە خەبەریانە بکەین کە ڕاستگۆیانە لە هەموو گۆشەنیگایەک را باس و خواسی نێو هەماییشیان گوازتەوە بە تایبەت دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهاباد ، حەوتەنامەی سیروان؛ پێگەی هەواڵی هاژە، بۆکانئانلاین ، هەوال ، کوردپرێس وریایی پرۆفیشنالی ئەو ناوەندانە جێگای پێزانینە.
جێی خۆیەتی سپاسی گەرمی خۆمان پێشکەشی موجری بەتواناکانی هەماییش بکەین کە بە دەنگ و هێزی هونەری بێ وێنەی خۆیان کۆرەکەیان ڕازاندەوە.
هەموو لایەک ئاگادار بن بەڕێوەبەرانی هەماییشی دوو ڕۆژەی مامۆستا هەژار لە مەهاباد ئەمەگ و پێزانینی خۆیان پێشکەشی مودیرکوللی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ، فەرمانداری مەهاباد، نوێنەری شاری مەهاباد؛ ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامی ؛ شورای شاری مەهاباد و شارەداری و بەڕێوەبەرانی تالاری وەحدەت ؛ بەرپرسی ئاموزش و پەروەرشی شار و سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات کە هاوکاریان کردین.
بەڵام ئەگەر هیممەت و باوەڕی پاک و بێخەوشی کچان و کوڕانی دڵسۆز و بەهەستی شارەکەمان نەبا کە لە بەشەکانی جۆراوجۆری کاری هەماییش وەک چاوەدێر، میواندار؛ یان هەرئەرکێکیتر بەو پەڕی پاکی و باوەڕ بە جوانترین شێوە ڕایان پەراند هەماییش نەیدەتوانی سەرکەوتوو بێت بۆیە دەبێ بلێین ئێوە دروستکەری ڕێبازێکی تازەن کە مێژوو فەخرتان پێدەکات.
لەو بەشەدا پێویستە ڕێزی تایبەتمان ببێت بۆ ناوەندەکانی کلتوری وەک ناوەندی نەشری گوتار ، گروپی شانۆی شاری مەهاباد ، ئەنجوومەنی ئەدەبی پرشەنگی گەڵاوێژی شنۆ.
ڕێز دەگرین لە باوەڕی بەرز و پیرۆزی هەموو کچ و کوڕان و کەسانێک کە لەم کارەدا هاوکارمان بوون ؛
عەلی ئازیز ، ماهپەرە لاهیجانی ، پۆڵا ئاغاز ، دوکتور خالق جەلیل نژاد ، هەرمان وەتمانی ، عەلی عەبداڵی ، یاقووب خزری ، هێمن ئازیز ، ئاوارە حوسێنزادە ، پەیام حیسامی ، فریا ڕەشئەحمەدی ، تاهیر ئاهەنگەری ، سولەیمان پیرۆتی ، حەسەن محەممەدی ، عەزیز عەلیزادە ، هۆگر ئەحمەدی ئازەر ، گەلاوێژ بەیگنیا ، مریەم ئاباریان ، عێشرەت موشفێق ، ڕۆیا ئاسیابان ، چرۆ پەرویزنیا ، ئارەزوو ئەحمەدی ، دیمەن قادر ڕیحانی ، سوغڕا ڕەزگەیی ، سنوور موحسنیفەڕ ، کەژاڵ پەرویزنیا ، سۆما پەرویزنیا ، فەرەح پیران ، حەسەن خەلیل پوور ، چالاک کوردە ، مەسعوود حەسەنزادە ، ئاڕەش ندا ، سالار ڕاهەوی ، یاسین زوودی ، مەنسوور مێهرجویان ، ڕامیار عەلیزادە ، هێرش ئەحمەدیان ، مێهران ، هێژان حوسێن نیژاد ، کوبڕا خاڵەندی ، کازیوە خاڵەندی ، ڕۆیا ڕۆستەمی ، کۆمار فکری ، شەویار گولابی ئازەر ، کەژاڵ فەرهادی ، محەمەدئەمین قازی ، سالار مام قادری ، ناسر ئازیز ، مێهرداد ڕامیدی نیا ، سامان ئیرەمی ، ئیبڕاهیم ئیبڕاهیمی ، سولەیمان شوکرە ، سەید عەتا سەیدی ، ڕەزا شەجیعی ، قادر نیازی ، جەعفەر فەتحی سانی ، ئازاد وەتمانی ، حوسێن خاڵەندی ، عادڵ کەریمی ، سەید یوسف عەبباسی تاهیر ، ڕێبوار عەجەمی ، لوقمان ڕەحمانی ، کانونی چاپی زاگڕۆس ، کانونی تەبلیغاتی دوور ئەندیش ، تاهیر جەنگەڵی ، بنەماڵەی قازی ، سەعد قازی ، مۆبڵی دیاربەکر ، شیرکەتی شەوین ، دام و تیوری میلادی مەهاباد ، کەماڵ ڕەشید پوور ، مستەفا چوپانی ، ئارەزوو قادری ، سەلاح ئاشتی ، سەلاح پایانیانی ، دوکتور ئیسماعیل مستەفازادە ، ئیبڕاهیم سەعیدی ، دوکتور ناسر جیهانی ، شیرکەتی سەهۆڵان ، حەمید سەیفی، بەرپرسی ئیدارەی پۆستی مەهاباد ، کورد فوکا ،کارمەندانی تەئمین ئیجتماعی مەهاباد، بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، دەبیرخانەی ئیجرایی هەماییشی ناوچەیی مامۆستا هەژار و تەواوی ئەو کەسانەی ماندوو نەناسانە بە هەر جورێک حەولیان بۆ ڕێک خستنی ئەم بەرنامەیە داوە.
|