تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۱۴ مهر ساعت ۱۲:۱۰ بازدید: 2492      نظرات: 0      کد مطلب: 2017

هۆكاری توشبوون بە شێرپەنجە دۆزرایەوە


به ڕاپۆرتی هەواڵدەری هاژە، پسپۆڕانی تەندروستی لەهەوڵ دۆزینەوەی هۆكارەكانی توشبوونن بە نەخۆشی شێرپەنجە كە ساڵانە ژمارەی توشبووانی لە زیاد بوندایە و لەو ڕێژەیەش بەشێكی زۆریان گیان لەدەست دەدەن، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئیسپانیش دەركەوتووە تەنها جینێك هۆكاری توشبوونە بەو نەخۆشییە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە لە زانكۆی كەتەلۆنیای وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامیانداوە و جۆرە جینێكیان دەست نیشان كردووە كە هۆكاری توشبوونە بە شێرپەنجەئەویش جینی(بی 53)یە كە دەبێتە هۆی پارێزگاری كردنی زۆرینەی خانەكانی لەش لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
بەڕای پسپۆڕەكان هەندێ جار دەردانی پرۆتینی دژە شێرپەنجە لە لایەن جینی (بی 53) كەمدەبێتەوە، بەمەش گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان خێرا دەبێت و %50 ئەو كەسانەی كە توشی شێرپەنجە جیاوازەكان دەبن، هۆكارەكەی دەردانی ئەو پرۆتینە تایبەتەیە لە لایەن جینی (بی 53)



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد