تاريخ: ۱۳۹۷ پنج شنبه ۳ آبان ساعت ۱۱:۳۸ بازدید: 1153      نظرات: 0      کد مطلب: 10196

قایمقامی هەولێر: نزیکەی 1200 دووکانی لەنگە سووتاون


بە ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 3ی خەزەڵوەر بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگری تێبەربوو.
 
قایمقامی هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە لە ناوەڕاستی بازاڕەکەوە بووە، تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت  و زیاتر لە نیوەی دووکانەکانی بازاڕی لەنگە سووتاون.
نەبەز عەبدولحەمید له درێژەدا ڕایگەیاند: بازاڕی لەنگە لە دوو هەزار و 400 دووکان پێکهاتووە، بازاڕەکە پێشتر لە شوێنێکی دیکە بوو و 10 ساڵ پێش ئێستا بۆ ئەو شوێنەی ئێستا گواستراوەتەوە.
قایمقامی هەولێر گووتی: ئاگرەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 3:30 بەیانی ڕووی داوە، راستەوخۆ دوای ئاگادارکردنەوەمان گەیشتینە شوێنی رووداوەکە، بینیمان ئاگرکە زۆر بوو، دەتوانم بڵێم لەو 2400 دووکانەی لەنێو ئەو بازاڕە هەبوون، نیوەیان سووتاون، کاسبکارەکانی نێو بازاڕەکەش ئەوەی پێیانکراوە توانیویانە بەشێک لە کەلوپەلەکانیان دەربهێنن، ئەوەی دیکە سووتاوە".
لەبەرئەوەی بازاڕەکە شوێنی ئەوەی نییە ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە بگەنە ژوورەوە، لە هەمان کات‌دا قوڵاییەکی زۆری هەیە و کەوتووەتە نێوان هەردوو شەقامی 40 میتری و 100 میتری، گەیشتن بە قوڵاییەکەی زۆر ئەستەمە بۆیە  نەبەز عەبدولحەمید دەڵێ: دوامانکردووە لە رێگەی هەلیکۆپتێرەوە ئاو بەو شوێنانەدا بکرێت کە ماشێنەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناتوانن بیگەنێت.
 
سەرچاوە: ڕووداو


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد