تاريخ: ۱۳۹۷ پنج شنبه ۱۲ مهر ساعت ۸:۳۴ بازدید: 1523      نظرات: 0      کد مطلب: 10127

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٨


بە پێی هەواڵی هاژە، ئەکادیمیای پادشایی سویدی بۆ زانستەکان، بڕیاری دا کە خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٨ بە هاوبەشی ببەخشێتە فرانسێس ئارنۆڵد بۆ "پەرەسەندنی ئارستەکراوی ئەنزیمەکان" و نیوەی تری خەڵاتەکە ببەخشێتە جۆرج سمیس و سێر گریگۆری وینتر بۆ "پیشاندانی فەیج بۆ پێپتاید و دژەتەنەکان". 
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٨ پەرەسەندنی ئەنزیمەکانیان کۆنترۆڵ کردووە بە شێوەیەک زۆرترین قازانج بگەیەننە مرۆڤایەتی. ئەنزیمە بەرهەمهاتووەکان لە ڕێگەی پەرەسەندنی ئاراستەکراو، بۆ دروستکردنی هەر شتێک لە زیندەسووتەمەنییەوە بگرە تا دەوا و دەرمان بە کار دێن. دژەتەنە دروستکراوەکان لە شێوازێک بە ناوی پیشاندانی فەیج بۆ بەرەنگاری نەخۆشییە خۆبەرگرەکان (autoimmune) و چارەسەری شێرپەنجەی مێتاستاتیک بە کار دێن. براوەکانی نۆبڵی ئەمساڵ، لە ڕێگەی پەرەسەندنەوە بیرۆکەکانیان وەرگرت و گۆڕانی جەنەتیکی و هەڵبژاردنیان بە کار هێناو تا پرۆتینەکان بۆ چارەسەری کێشە کیمیاییەکانی مرۆڤ ساز بکەن.
سەرچاوە: گۆڤاری زانستی هۆژین



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد