بڵاڤگه‌ی مانگ له بانه، له دواین هه‌وڵه فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی کتێبی شانامه‌ی کوردی "ڕووسه‌م و زووراو"ی له چاپ دا.
به پێی هەواڵی هاژه به گێڕانەوە لە مێهر، بڵاڤگه‌ی مانگ له بانه، له دوایین هه‌وڵه فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی کتێبی شانامه‌ی کوردی "ڕووسه‌م و زووراو"ی له چاپ دا.ئه‌م کتێبه به‌رگی یه‌که‌م له چیرۆکی شانامه‌ی کوردییه که له ژێر ناوی چیرۆکی "ڕووسەم و زووراو" ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه.
پێشتر شانامه له ناوچه کوردییه‌کان له‌به‌ر دوخه‌ێندرا و بۆچوونی زاڵ وه‌ها بوو که ئه‌مه هه‌مان شانامه‌ی حه‌کیم فه‌رده‌وسی ئێرانییه که له لایه‌ن ئه‌ده‌ب دۆستانی کورده‌وه بۆ خه‌ڵکی ڕه‌وایه‌ت کراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه چه‌ندین لێکۆڵه‌ری بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وردتر به دوادا چوون بۆ ئه‌م ڕه‌وایه‌تانه ده‌که‌ن، تێده‌گه‌ین که جیاوازی زۆر له نێوان چیرۆکه‌کانی شانامه‌ی کوردی و شانامه‌که‌ی حه‌کیم فردۆسیدا بوونی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م چیرۆکانه له لایه‌ن چه‌ندین که‌سه‌وه چ له کرماشان و چ له کوردستان کۆبکریته‌وه و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب بکرێت.
خۆی له مێژووشدا هاتووه که سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی بۆ یه‌که‌مین جار فه‌رمان ده‌دات تاکوو شانامه به عه‌ره‌بی وه‌ربگێڕن و له شامات و میسر له نێوان سوپای سه‌لاحه‌دیندا بڵاو بکرێته‌وه تاکوو چیرۆکه‌کانی شانامه وه‌فاداری زیاتر بۆ ئه‌م سوڵتانه کورد دروست بکات. ئێستا ئه‌مه‌ش جێگه‌ی گومانه که کام شانامه له سه‌ر فه‌رمانی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی کراوه‌ته عه‌ره‌بی، ئایا شانامه‌که‌ی حه‌کیم فه‌رده‌وسی بووه یان هه‌مان شانامه کۆنه‌کانی کورده‌وارییه بووه که له مه‌نداڵیدا بۆ خودی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبیش، وه‌ک حه‌کایه‌ت وتراوه.
زۆربه‌ی لێکۆڵه‌رانی شانامه‌ی کوردی له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که شانامه له بنه‌ڕه‌تدا چیرۆکی پاڵه‌وانه‌کانی کوردن و دواتر حه‌کیم فرده‌وسی وه‌ک کتێب کۆی ده‌کاته‌وه و بۆ به‌رنگاری هێرشی داگیرکه‌ره‌کانی ئێران ده‌ینووسێته‌وه.
به‌شی یه‌که‌می شانامه‌ی کوردی له ژێر ناوی "ڕووسه‌م و زووراو" له سه‌ر ده‌ستی مامۆستای کورد، بێھرووز چەمەن‌ئارا پێداچوونەوە و ساغکردنەوەی بۆ کراوه.
شایانی باسه که بێھرووز چەمەن‌ئارا مامۆستای بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سنەیە. ئەم کتێبە یەکێکە لە وانەکانی خوێندکارانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان له سنه که بڕیار وایه له‌م ساڵدا بوترێته‌وه.