تاريخ: ۱۳۹۷ چهارشنبه ۱۴ شهريور ساعت ۲۱:۳ بازدید: 2085      نظرات: 0      کد مطلب: 10052

ژمارە 206ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوه


بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە ژمارە 206ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.
مودیر مەسئوول سەروتاری ئەم ژمارەیە بە سەردێری "مەژغەڵێک بەرەو با" نێودێر دەکات و ڕەهەندی مرۆڤ و کۆمەڵگا لێک دەداتەوە و دەڵێت: "چۆن مرۆڤ وەک تاک هەوراز و نشێوان دەبینێ، تاڵی و شیرنان چێشتە دەکا، گاە سڵامەتە و دەمێ بناوبوێرانە ناساخ، کۆمەڵگاش ئەوەها ڕەوتێک دەپێوێ."
ئەحمەد بەحری گەلێک هۆکار و سەبەب بۆ باشی و خراپی ئەم ژیانە گشتییە دێنێتەوە کە لەوان ئاماژە بە "هەڵکەوتەی جۆغڕافیایی، داب و نەریت، ئایین و مەزهەب، شێوەی حکومەت‌داری، شوێن و بایەخی ئازادی، سامانی سروشتی و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا" دەکات.
بەحری لە سەر ئەو بڕوایەیە کە "گەلانی وشیار بۆ هەر بابەتێکی ئێستا و داهاتوو پڕۆگڕام و بەرنامەی تۆکمەیان هەیە و لە سەر بەڕێوە بردنیان بە تەواوی شێلگیرن." و هەر بۆیە لە سەر بارودۆخی ئابووری ئێستا کە لە هەموو لایەکەوە تەنگی بە ژیانی خەڵکی هەڵچنیوە دەڵێت: "شەمزاندنی کەرامەتی ئینسانی لە سەرووی هەموو ئەو هۆیانەیە کە هەر ئێستا ئێمەی لەگەڵ ئەو تەنگەژە تۆقێنەرە بەرەوڕوو کردووە. سیاسەتی هەڵە، کۆمەڵگا دەباتە لێواری هەڵدێرەوە، زگی برسی ئیمانی نییە."
مودیر مەسئوول لە نووسراوەکەی‌دا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە لە کۆمەڵگای برسی‌دا هەموو شتێک ڕەنگ دەگۆڕێت و هەر بۆیە لەپێش‌دا زەبر لە "ڕاستی و سەداقەت، هەست بە بەرپرسیارەتی و ڕووحی تێکۆشانی مەدەنی" دەکەوێت.
ئەحمەد بەحری لە کۆتایی‌دا لەم هەل و مەرجەدا باس لەسەر بێکەسی و بێنازی ڕۆژنامە، میدیاکان و ئازادی دەکات و دەڵێت: "ئەو ئاوات و خواستەیەی هەزاران و هەزاران بۆی بوونەتە دەستەچیلەی مەژغەڵی و تا ئێستا نەیانهێشتووە بکووژێتەوە."
وتارەکانی ئەم ژمارەیە 21 دانەیان کوردی و 5یان فارسین کە لە سەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئەدەبی دەوەستنەوە. هەر وەها لەم ژمارەیە‌دا فایلی "کەونە نیشتمان" و "وەرزشوانانی سەرکەوتوو" / سەید محەممەدئەمین شێخ‌مەندی تێخزێندراون.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
مەژغەڵیک بەرەو با / ئەحمەد بەحری
پێشنیارێکی ئابووری
تایبەتییە موکریانییەکانی زمانی هێمن / عەزیز ئالی
مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی‌زادە / عینایەتی
نزار قەبانی لە نێوان شێعری عەشق و ڕامیاری‌دا / سۆران محەممەد
دەنگە ون‌بووەکانی شێعری موکریان / سەید نووح عینایەتی
چەند شێعری شاعیرانی جیهان / سەلام خەلیلی‌ئەقدەم
ئارتۆر ڕامبۆ جارێکی تر دەگەڕێتەوە... / بەرهەم مستەفا
نەغمەی عوشاق / مستەفا ڕەسووڵی
شێخ حەسەنی ڕیشوان / ئاوات سەید ئەحمەد
تەنیایی لە تیراژی پاییزدا / یوونس رەزایی
خوێندنەوەیەکی فۆڕمالیستی و بۆتیقایی لە سەر... / عەزیز نیعمەتی
پێوەندی ئاسۆیی و پێوەندی ستوونی / عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
شاعیڕێک لە تامی هەرمان / کەریم حیکمەتی
بەیتی میرسالار و گوڵ‌پەری / حەیدەر لوتفی‌نیا – لوقمان نادرپوور
میراتی سووک‌کراوی چێخۆف / سەید قادر هیدایەتی
تەنزی کوردی و چوارچێوەیەکی نوێ / سەید یاسین قوڕەیشی
بەخۆدانی قەڵای دمدم / مراد نەزەری
عەلی غوڵام‌عەلی / قاسم تاباک
یەکەم مامۆستای دواناوەندی لە مەهاباد / سوارە فتووحی
هەڵۆی کاروان / شاهۆ قارەمانی دێبۆکری
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
آن سوی خاکستر و مه / وهاب فهمی
نقاشی و آتش‌بازی با واژه‌ها / ماردین سیداحمدی
چرا بستن؟! / مصطفی نیک‌بخت
ابراهیم‌بیگ / علی شمس‌برهان
یادی از "دکتر سیاسی" / شریف عظیمی و بانو
شایانی ئاماژەیە وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە وێنەی ژنێکی کوردە لە ڕووسیا کە ساڵی 1960  کێشراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد