تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۱۱ مهر ساعت ۱۲:۵ بازدید: 1198      نظرات: 0      کد مطلب: 1991

مۆسیقای ئێران ڕێزی له‌ مامۆستا عوسمان هەورامی گرت


بە ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی هاژە بە گەڕانەوە لە مێهر، بنه‌ماڵه‌ی مۆسیقای ئێران له‌ هه‌فده‌یه‌مین جه‌ژنی یانه‌ی مۆسیقای ئێران، ڕێزی له‌ ژماره‌یه‌ک پێشه‌نگ و هه‌ڵبژارده‌ی مۆسیقا له‌وانه‌ش مامۆستا عوسمان هورامی سیاوچه‌مانه‌ بێژی ناسراوی کورد گرت.
له‌م ڕێۆڕه‌سمه‌دا ئاڵبۆم و کتێبی هه‌ڵبژارده‌ی مۆسیقای ساڵ خه‌ڵات کران و ڕێز له‌ گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقا و گۆرانی گیرا.
مامۆستا عوسمان هورامی هونه‌رمه‌ندی سیاوچه‌مانه‌بێژ و که‌سایه‌تی ناسراوی مۆسیقای کوردی و هورامی یه‌کێک له‌و پێشه‌نگانه‌ی بواری مۆسیقای ئێران بوو که‌ ڕێزی لێگیرا.
مامۆستا عوسمان هورامی به‌ جل و به‌رگی کوردی و فه‌ره‌نجیه‌وه‌ چووه‌ سه‌ر سته‌یج و خه‌ڵاتی تایبه‌تی جه‌ژنه‌که‌ی له‌ وه‌فدی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌که‌‌ وه‌رگرت و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێکرا.
عوسمان هورامی گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی مۆسیقای هورامی و کوردیه‌ که‌ ساڵی ۱۳۱۴ له‌ گوندی کێمنه‌ سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ له‌دایک بووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ ۱۰۰۰ به‌رهه‌می هه‌یه.
مامۆستا عوسمان ماوه‌یه‌که‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی حه‌نجه‌ره‌وه‌ وه‌ک رابردوو ناتوانێ گۆرانی بڵێته‌وه‌ و که‌متر کار ده‌کات.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا مامۆستا شارام نازری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کوردیش خه‌ڵات کرا و ڕێز له هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌ مۆسیقای ئێرانیه‌وه‌ گیرا.
هەر وەها لەو ڕێوڕەسمەدا گرووپی سازینە کە گرووپێکی پێک هاتوو لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێرانە بە بەشداری هوونەرمەندی مەهابادی" سەلاحی خزری" بەرهەمەکانی خۆیان پێشکێشی ئامادەبووان کرد. 
وێنەکان تایبەت بە هاژەن
 







برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد