تاريخ: ۱۳۹۷ چهارشنبه ۲۴ مرداد ساعت ۱۱:۴۸ | بازدید: 1850 نظرات: 0 کد مطلب: 9971 |
به ڕاپۆرتی هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی مێهر ڕێدار خەلیل، بەرپرسێکی سوپای سووریای دیموکراتیک سه‌باره‌ت به به‌شداری کردنی کورد له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب لێدوانی دا.
خەلیل له‌مباره‌وه وتی: سه‌باره‌ت به بەشداری هێزەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک و یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی ئه‌دله‌ب ده‌بێت لایەنە سیاسییەکان بڕیار بدەن. ئەگەر بڕیارێک لەوبارەوە بدرێت یەپەگە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئه‌دله‌ب ئامادەیە.
ئه‌م فه‌رمانده کورده جه‌ختی کرد: به ڕای ئێمه، ئەو هێزانە کە لە ئه‌دله‌بن، ئەو هێزانەن کە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ و چوونە عەفرین و خەڵکیان لەوێ کوشت و دەستدرێژییان بۆ سەر کچان کرد.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: مۆڵەت بە هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی نادەن بێنه ناو خاکی کوردستانی سووریا چون بۆ پارستی ئەو خاکە هەزاران گەنجی کورد کوژراون.
ڕێدار خەلیل له کۆتایدا وتی: ئێمه چه‌ند هێڵی سوورمان هه‌یه که بریتین له دژی سیستەمی مەرکەزی لە سووریا‌ن، ئەگەر باکووری سووریاش بخرێتە سەر ئەو سیستەمە، ئەوە بۆ خزمەتگوزاری خەڵک حکوومەتی ناوەندی دەتوانێت بێته ناو باکووری سووریا و جگە لەوە مۆڵەتیان پێ‌نادرێت. ئێمە ئەو شەڕەمان بۆ خەڵک و نیشتمان کرد، داخوازییەکانی خەڵک نادەینە دەستی دەوڵەتی ناوەندی. ئێمە خوازیاری شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێک نین، بەڵام ئەگەر هێزێک بێته ڕۆژئاوای کوردستان چۆن شەڕی داعشمان کرد، بەرەنگاری ئەوانیش دەبینەوە.