تاريخ: ۱۳۹۷ شنبه ۶ مرداد ساعت ۱۴:۳ | بازدید: 2261 نظرات: 0 کد مطلب: 9886 |
به پێی هەواڵی هاژە ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، کە باڵی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتن و یەپەگە سەرکردایەتییەکان دەکات، رێککەوتنیان لەکەڵ حکوومەتی سووریا ئاشکرا دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حکوومەتی سووریا و هەسەدە لەسەر نەخشەرێگایەک بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رێککەوتوون.
رۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنەکە ئاشکرای کردووە: "لیژنەکان کار لەسەر نەخشەی رێگایەک بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و لامەرکەزیەت دەکەن".
هەر بە گوێرەی بەیاننامەکەی هەسەدە: "هەردوولا کاری هاوبەش لەسەر هەموو ئاستەکان دەکەن و هەوڵی نەهێشتنی توندتووتیژی دەدەن".
لە ماوەکانی رابردوو، هەسەدە و حکوومەت سووریا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، لە کاتێکدا ئەو هێزە زۆرینە کوردە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت.
|